تۆرێس : مۆرینهۆ دهمگهڕهنێتهوه سه‌رده‌می زێڕینی خۆم
تۆریس ئاشكرایكرد هێشتا له‌توانایدایه له‌شوێنه‌كه‌ی خۆی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش بكات و یارمه‌تی یانه‌كه‌ی بدات ، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌وه‌ته‌ی له‌یانه‌ی لیڤه‌رپووله‌وه هاتۆته ریزی یانه‌ی چێلسی له‌به‌رامبه‌ر 50 ملیۆن پاوه‌ند ئاستی راستهقێنهی خۆی پێشان نه‌داوه.
نینۆ به رۆژنامه‌ی (ئاس)ـی ئیسپانی راگه‌یاندووه ده‌یه‌وێت تا كۆتایی هاتنی بۆنده‌كه‌ی له له‌نده‌ن بمێنێته‌وه كه له‌سالی 2016 كۆتایی دێت ، له‌مباره‌یه‌وه گوتی :” ده‌مه‌وێت ئه‌و چه‌ند ساله‌ی بۆنده‌م ماوه ته‌واوی بكه‌م و ده‌ستكه‌وته‌كان به‌ده‌ست بهێنم و ده‌مه‌وێت جارێكی تر له‌شوێنه‌كه‌ی خۆم باشترین بم”.
یاریزانه ته‌مه‌ن 29 ساڵانه‌كه له‌كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی :” هیچ شوێنێك و بارودۆخێكی تر نیه له له یاریكردن له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی مۆرینهۆ له چێلسی باشتربێت ، قسه‌كانی هانم ده‌ده‌ن و وره‌م به‌رزده‌كه‌نه‌وه “.
یانه‌ی چێلسی به‌پێی چه‌ند هه‌والێك به‌نیازه هێرشبه‌رێكی تر بۆ یارمه‌تیدانی تۆرێس بكڕێت.
