بۆ گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كان كامێرا له‌سه‌ر شانی یاریزانان داده‌نرێت !

بۆ گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كان كامێرا له‌سه‌ر شانی یاریزانان داده‌نرێت !
له‌ولاتی ئیتالیا بیرۆكه‌ی دانانی كامێرای بچوك له‌سه‌ر شانی یاریزانان هه‌یه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كان و تۆڕی سكای سپۆرتیش وه‌كو كه‌نالێكی ته‌ له‌ڤزیۆنی و چه‌ند ده‌زگایه‌كی تر خاوه‌نی ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ن.

دامیانۆ تۆماسی ، سه‌رۆكی كۆبه‌ندی یاریزانه‌كانی تۆپی پێ له‌ ئیتالیا ئاشكرایكرد له‌ئێستادا خه‌ریكی چه‌ند پێشنیارێك و پڕۆژه‌یه‌ك له‌باره‌ی به‌ستنی كامێرای بچوك به‌ درێسی یاریزانان ، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ گرتنی كۆمه‌لێك وێنه‌ سوودی لێ وه‌ربگیرێت.

له‌بیرۆكه‌كه‌ پێشنیاری ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ روو ، كامیرا له‌سه‌ر شانی یاریزانان دابنرێت ، به‌لام تۆماسی له‌مباره‌یه‌وه‌ رایه‌كی جیاوازی هه‌یه‌ و له‌لێدوانێكیدا گوتی :” له‌وانه‌ی بیرۆكه‌یه‌كی باش بێت سه‌یری چه‌ند دیمه‌نێك بكه‌یت له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌سه‌ر شانی یاریزانه‌كان ، به‌لام ئایا ده‌كرێت ئه‌مه‌ جێبه‌جێبكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كان بێزار بن ؟”.

پتر گوتی :” ئێمه‌ ناچینه‌ ناو ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی باس له‌ به‌كارهێنانی كامێراكان ده‌كه‌ن بۆ بڕیاری كارگێڕی ، له‌وانه‌یه‌ ئه‌مه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر یاساكانی یارییه‌كه‌ هه‌بێت”.

له‌وانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ جێبه‌جێبكرێت ، بتوانرێت سوود له‌كامێراكان ببینرێت بۆ چاودێریكردنی یاریزانه‌كان و لێكۆلینه‌وه‌ی له‌ هه‌ر ره‌وشتێكی نه‌خوازراوی یاریزانه‌كان.

جێگای ئاماژه‌پێكردنه‌ له‌یاریی فۆڕمۆلا وه‌ن سوود له‌كامێرا دانان له‌سه‌ر ئۆتۆمبێلی یاریزانه‌كه‌ وه‌رگیراوه‌ و له‌كاتی گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ راسته‌وخۆ چه‌ند دیمه‌نێكی سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌بینه‌رانی تی چیه‌كان پێشان ده‌درێت ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی هه‌مان كردار له‌ یاریی مۆتۆ جی پێش جێبه‌جێده‌كرێت و له‌ته‌نیشته‌وه‌ی ماتۆڕه‌كان وێنه‌ ده‌گیرێت.
Top