بە پێی ئامارێک ، کام هەڵبژاردە دەکاتە باشترینی جامی کیشوەرەکان ؟

بە پێی ئامارێک ، کام هەڵبژاردە دەکاتە باشترینی جامی کیشوەرەکان ؟
بڕیارە ئەمشەو یارییەکانی جامی کیشوەرەکانی 2013 ی بەڕازیل دەست پێبکات و لە یەکەم یاریشداهەڵبژاردەی بەڕازیل ڕووبەڕوی یابان دەبێتەوە کاتژمێر 10:00.

هەڵبژاردەی بەڕازیل لە ڕیزبەندییە جیهانییەکاندا کە فیفا ڕێکی دەخات بەرەو خوارەوە دێت و ئەمەش هاندەرانی بەڕازیلی توڕە کردووە ، هەر بۆیە هاندەران دەیانەوێت بەڕازیل لە سەرکەوتن بەردەوام بێت و دڵی هاندەرانی بداتەوە..

لە سەرژمێرییەکدا هاتووە کە هەڵبژاردەی بەڕازیل باشترین هەڵبژاردەیە لە مێژووی جامی کیشوەرەکاندا.

بەڕازیل تاکە هەڵبژاردەیە لە ساڵی 1997 وە بەشداری سەرجەم پاڵەوانێتییەکانی کردووەو لە هیچی دا نەبڕاوە.

زۆرترین جامی بەدەستهێناوە لە ساڵانی 1997 و 2005 و 2009 دا.

هەڵبژاردەیەکە کە زۆرترین یاری کۆتایی ئەنجامداوە بۆ چار جار ، بەڵام لە جارێکدا بەرامبەر مەکسیک شکستیهێناوە لە ساڵی 1999 دا.

بۆ حەوتەم جارە بەشداری پاڵيوانێتی جامی کیشوەرەکان دەکات.

تاکە هەڵبژاردەیەکە کە لە یارییەکی کۆتاییدا 110 هەزار هاندەر ئامادەیبوو ، کە ئەمەش زۆرترین ژمارەی هاندەرە کە ئامادەی یارییەک بێت.




خەندان-
Top