مان یونایتید، فیرگسۆن بەکاردەهێنێت بۆ گەڕانەوەی ڕۆناڵدۆ
ڕۆژنامەکە بڵاویکردۆتەوە ، یانەی مانچستەر یونایتید ، فیرگسۆن بەکار دەهێنێت بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆناڵدۆ بکات و ڕازی بکات تاکوو جارێکی تربە درێسی یانەی شەیتانە سورەکانەوە یاری بکات.
ئەم هەوڵەی مانچستەر یونایتد لە دوای ئەوە دێت کە ڕۆناڵدۆ لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هەمووانی دڵنیا کردەوە کە تاکوو ئێستا قسەی لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەکردووەو هەر هەواڵێک لەو بارەیەوە لەلایەن ڕۆژنامەکانەوە بڵاوبکرێتەوە دورە لە ڕاستییەوە.
چەندین یانە هەن کە هەوڵ بۆ ڕۆناڵدۆ دەدەن ، لەوانە یانەی مۆناکۆی فەڕەنسی کە بڕی 100 ملیۆن یۆرۆی داوەندە بۆ کڕینی رۆناڵدۆ و هەروەها یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی.
خەندان
