جامی كیشوەرەكان – بەرازیل 2013 مێژووی خولەكە - خشتەوكاتی یارییەكان
* مێژووی جامی كیشوەرەكان
جامی كیشوەرەكان بیرۆكەكەی لەوڵاتی سعودیە دەستی پێكرد كە پاڵەوانیی كیشوەرەكان بەشداری تێدا بكەن، یەكەم پاڵەوانییەتی جامی كیشوەرەكان لەساڵی 1992 ئەنجامدرا بەبێ ئەوەی فیفا دان بەم خولەدا بێنێت، هەڵبژاردەی ئەرژەنتین نازناوەكەی بەدەستهێنا، لەساڵی 1995 بۆجاری دووەم بەهەمان شێواز جامی كیشوەرەكان لەوڵاتی سعودیە ئەنجامدرا و هەڵبژاردەی دانیمارك بووە پاڵەوانی خولەكە، لەساڵی 1997 فیفا بەفەرمی دانی بەپاڵەوانییەتی جامی كیشوەرەكان دانا و وەك رێزلێنانێك بۆ وڵاتی سعودیە كەخاوەن بیرۆكەی جامی كیشوەرەكان بوو بڕیار درا یەكەم پاڵەوانییەتی فەرمی جامی كیشوەرەكان لەوڵاتی سعودیە ئەنجام بدرێت بەبەشداری 8 هەڵبژاردە كە 6 هەڵبژاردەی پاڵەوانی كیشوەرەكانی جیهانن لەگەڵ پاڵەوانی مۆندیال و وڵاتی میواندار، ئەمەش كورتەیەكە دەربارەی سەرجەم خولەكانی جامی كیشوەرەكان :
* 1997 سعودیە
پاڵەوان : بەرازیل
دووەم : ئوستورالیا
سێیەم : كۆماری چیك
چوارەم : ئۆرگوای
خەڵاتی باشترین یاریزان : دینیلسۆن (بەرازیل)
خەڵاتی باشترین گۆڵكار : رۆماریۆ (بەرازیل)
خەڵاتی یاریی پاك : هەڵبژاردەی باشووری ئەفریقیا
* 1999 مەكسیك
پاڵەوان : مەكسیك
دووەم : بەرازیل
سێیەم : ئەمریكا
چوارەم : سعودیە
خەڵاتی باشترین یاریزان : رۆنالدینهۆ (بەرازیل)
خەڵاتی باشترین گۆڵكار : رۆنالدینهۆ (بەرازیل)
خەڵاتی یاری پاك : هەڵبژاردەی بەرازیل
* 2001 كۆریا و ژاپۆن
پاڵەوان : فەرەنسا
دووەم : ژاپۆن
سێیەم : ئوستورالیا
چوارەم : بەرازیل
خەڵاتی باشترین یاریزان : رۆبەرت پێریس (فەرەنسا)
خەڵاتی باشترین گۆڵكەر : رۆبەرت پێریس (فەرەنسا)
خەڵاتی یاری پاك : هەڵبژاردەی ژاپۆن
* 2003 فەرەنسا
پاڵەوان : فەرەنسا
دووەم : كامیرۆن
سێیەم : توركیا
چوارەم : كۆلۆمبیا
خەڵاتی باشترین یاریزان : تیری هێنری (فەرەنسا)
خەڵاتی باشترین گۆڵكار : تیری هێنری (فەرەنسا)
خەڵاتی یاریی پاك : هەڵبژاردەی ژاپۆن
* 2005 ئەڵمانیا
پاڵەوان : بەرازیل
دووەم : ئەرژەنتین
سێیەم : ئەڵمانیا
چوارەم : مەكسیك
خەڵاتی باشترین یاریزان : ئەدریانۆ (بەرازیل)
خەڵاتی باشترین گۆڵكار : ئەدریانۆ (بەرازیل)
خەڵاتی یاریی پاك : هەڵبژاردەی یۆنان
* 2009 باشووری ئەفریقیا
پاڵەوان : بەرازیل
دووەم : ئەمریكا
سێیەم : ئیسپانیا
چوارەم : باشووری ئەفریقیا
خەڵاتی باشترین یاریزان : كاكا (بەرازیل)
خەڵاتی باشترین گۆڵكار : لویس فابیانۆ (بەرازیل)
خەڵاتی باشترین گۆڵچی : تیم هاوارد (ئەمریكا)
خەڵاتی یاریی پاك : هەڵبژاردەی بەرازیل
* جامی كیشوەرەكان – بەرازیل 2013
جارێكی دیكە یارییەكانی تۆپی پێی جیهانی دەگەڕێتەوە كەنارەكانی كوباكەبانا لەوڵاتی بەرازیل، ئەم وڵاتە كەحكومەت و هاووڵاتیان شەیدای تۆپی پێن، لەماوەی چوار ساڵدا ئەم وڵاتە میوانداری چەندین خول و پاڵەوانییەتی جیهانی دەكات، جامی كیشوەرەكان و مۆندیالی 2014 و ئۆلۆمپیادی 2016 و جامی كۆپا ئەمریكا 2017، بەرازیل هەوڵ دەدات بگەڕێتەوە پێشەنگی هەڵبژاردە جیهانییەكان، جامی كیشوەرەكان قۆناغێكی گرنگە بۆ تاقیكردنەوەی تواناكانی وڵاتی بەرازیل لەمیوانداریكردنی مۆندیال، لە جامی كیشوەرەكانی 2013، 8 هەڵبژاردە بەشدارن
بەرازیل : وڵاتی میواندار
ئیسپانیا : پاڵەوانی مۆندیالی 2010
ئیتالیا : نوێنەری كیشوەری ئەوروپا
ژاپۆن : نوێنەری كیشوەری ئاسیا
ئۆرگوای : نوێنەری كیشوەری ئەمریكای باشوور
نایجیریا : نوێنەری كیشوەری ئەفریقیا
مەكسیك : نوێنەری كیشوەری ئەمریكای ناوەراست
تاهیتی : نوێنەری كیشوەری ئۆقیانیا
هەڵبژاردە بەشداربووەكانیش بەسەر دوو گروپ دابەش كراون :
گروپی یەكەم A: بەرازیل – ژاپۆن – مەكسیك – ئیتالیا
گروپی دووەم B: ئیسپانیا – ئۆرگوای – نایجیریا – تاهیتی
* خشتەی یارییەكان :
یارییەكانی جامی كیشوەرەكان لە شەش یاریگای وڵاتی بەرازیل ئەنجام دەدرێت، ئەمەش خشتەی سەرجەم یارییەكانە بەكاتی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان :
خشتەی یارییەكانی گروپی یەكەم :
رۆژ ومێژوو ژمارەی یاری هەڵبژاردەكان كاتژمێر یاریگا
شەممە 15/6/2013 1 بەرازیل * ژاپۆن 10ی شەو ناسیونال دی بەرازیلیا - بەرازیلیا
یەكشەممە
16/6/2013 2 مەكسیك * ئیتالیا 10ی شەو ماراكانا – ریۆدی جانیرۆ
چوارشەممە
19/6/2013 5 بەرازیل * مەكسیك 10ی شەو كاستیلاو - فۆرتالیزا
چوارشەممە
19/6/2013 6 ئیتالیا * ژاپۆن 1ی شەو بێرنامبۆكۆ - ریسیڤی
شەممە 22/6/2013 9 ئیتالیا * بەرازیل 10ی شەو ئەرینا فۆنتی نۆڤا
• سالفادۆر
شەممە 22/6/2013 10 ژاپۆن * مەكسیك 10ی شەو مینراو – بیلۆ هۆریزۆنتی
خشتەی یارییەكانی گروپی دووەم
رۆژ ومێژوو ژمارەی یاری هەڵبژاردەكان كاتژمێر یاریگا
دووشەممە 17/6/2013 3 ئیسپانیا * ئۆرگوای 1 شەو بێرنامبۆكۆ - ریسیڤی
دوو شەممە
17/6/2013 4 تاهیتی * نایجیریا 10ی شەو مینراو – بیلۆ هۆریزۆنتی
پێنج شەممە
20/6/2013 7 ئیسپانیا * تاهیتی 10ی شەو ماراكانا – ریۆدی جانیرۆ
پێنج شەممە
20/6/2013 8 نایجیریا * ئۆروگوای 1ی شەو ئەرینا فۆنتی نۆڤا -
سالفادۆر
یەكشەممە 23/6/2013 11 ئیسپانیا * نایجیریا 10ی شەو كاستیلاو - فۆرتالیزا
یەكشەممە 23/6/2013 12 ئۆروگوای * تاهیتی 10ی شەو بێرنامبۆكۆ - ریسیڤی
قۆناغی پێش كۆتایی
رۆژ ومێژوو ژمارەی یاری هەڵبژاردەكان كاتژمێر یاریگا
چوارشەممە 26/6/2013 13 یەكەمی گروپی A * دووەمی گروپی B 10ی شەو مینراو – بیلۆ هۆریزۆنتی
پێنج شەممە
27/6/2013 14 یەكەمی گروپی B * دووەمی گروپی A 10ی شەو كاستیلاو - فۆرتالیزا
یاری سێیەم و چوارەم
رۆژ ومێژوو ژمارەی یاری هەڵبژاردەكان كاتژمێر یاریگا
یەكشەممە 30/6/2013 15 دۆڕاوی یاریی 13 * دۆڕاوی یاریی 14 10ی شەو ئەرینا فۆنتی نۆڤا - سالفادۆر
یاریی كۆتایی
رۆژ ومێژوو ژمارەی یاری هەڵبژاردەكان كاتژمێر یاریگا
یەكشەممە 30/6/2013 16 براوەی یاریی 13 * براوەی یاریی 14 1ی شەو ماراكانا – ریۆدی جانیرۆ
