لە ئیتاڵیاوە گرێبەستێکی چوار ساڵەی پێشکەش دەکرێت
ئەمجارەیان لە خولی ئیتاڵیاوەو بە تایبەت لە یانەی فیورنتیناوە گرێبەستێک ئامادەکراوە بۆ ماریۆ گومێزی هێرشبەری بایرن میونخ بۆ شوێنی ستیڤان یوڤیچ بگرێتەوە کە لەلایەن زۆرینەی یانەکانەوە داواکراوە.
یوڤیچ دەیەوێت لە یانەی فیورنتینا بڕوات و ئەمەش وایکردووە کە یانەکە بە دوای شوێنگرەوەیەکیدا بگەڕێت و لە ئێستاشدا گومێزی یەکەم ئامانجیانە.
تۆڕی " سپۆرت میدیاسات"، ئاشکرایکردووە ، یانەی فیورنتینا ئامادەیە بۆ کڕینی گومێز و گرێبەستێکی چوار ساڵەی پێشکەش بکات ، هەروەها موچەی ساڵانەشی بکاتە 3 ملیۆن یۆرۆ.
یانە ئیتاڵییەکە بۆ کرینی گومێز بڕی 15 ملیۆن یۆرۆی پێشکەش کردووە ، گومێز لە وەرزی ڕابردوودا بە شێوەیەکی سەرەکی یاری نەکردووە وڕۆڵێکی وای نەبووە لە یانەکەیدا ئەویش بەهۆی یاریکردنی ماریۆ ماندزۆکیچ بە شێوەی سەرەکی.
خەندان
