مۆرینیۆ : خولی ئیسپانیام تێكدا چونكە بومە هۆی كۆتایی هاتنی دەسەڵاتی بەرشلۆنە
.لە دوای چوونی ئەو راهێنەرە یاریزانی بە توانای یانەی بەرشلۆنە (ئینیێستا ) لە چاوپێكەوتنێكی رۆژنامەوانیدا ووتی كەوا مۆرینیۆ ئەم چەند وەرزەی لە خولی لالیگا راهێنەرایەتی كرد بووە هۆی تێك چوونی خولەکه هەربۆیە كارێكی باشیان كرد بەرپرسانی یانەی شاهانە دەست بەرداری بوون .لەلایەن خۆشیەوە مورینیۆ وەلامی ئینییستای دایەوە و ووتی : بەلێ من خولی ئیسپانیام تێكدا چونكە من بومە هۆی ئەوەی كە ئیتر یانەی بەرشلۆنە كۆتایی بەو دەسەلاتەی بێنێت كە بەسەر یانەی ریال مەدریدا سەپاندبووی هەربۆیە منیش پشتگیری لەو قسانەی ئەو یاریزانە دەكەم .
