راهێنه‌ری نوێی یانه‌ی رۆما دیاریی كرا
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند ناوێك پاڵێوراوبوون بۆ وه‌رگرتنی پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی رۆما، له‌وانه رۆبه‌رتۆ مانچینی ئیتاڵی و لۆران بلانی فه‌ڕه‌نسی و مارسێلۆ بێلسای ئه‌رژه‌نتینی كه‌ئێستا سه‌رجه‌میان بێ یانه‌ن، به‌ڵام دواجار ئه‌و یانه ئیتاڵیه به‌ڕه‌سمی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ گارسیا ده‌ستپێكرد.
پێده‌چێت چه‌ند رۆژێكی كه‌م بخایه‌نێت و یانه‌ی رۆما به‌ڕه‌سمی ئیمزاكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و راهێنه‌ره فه‌ڕه‌نسیه‌دا ئیمزابكات، به‌وه‌ش گارسیا جێی (ئه‌ندریازۆلی) راهێنه‌ری یانه‌ی رۆما بگرێته‌وه، كه‌دوای دورخستنه‌وه‌ی زیمان به‌راهێنه‌ری كاتیی یانه‌كه ده‌ستنیشانكرابوو.
دەستکەوتە گەورەکانی گارسیا لەگەڵ یانەی لیل بریتیە لەبەدەستهێنانی نازناوی خول و جامی فەرەنسا لەوەرزی 2008-2009، هەروەها چەندین یاریزانی نوێی هێنایە یانەکەوە کەدواتر ناوبانگێکی زۆریان پەیداکرد لەوانە (ئەدین هازارد و کابای و عادل رامی و جێرڤینیۆ).
خه‌ندان
