چامپیۆنز لیگ، هه‌ڕه‌شه‌ی دورخسته‌وه‌ له‌فه‌نه‌ربه‌خچه‌ ده‌كرێت

چامپیۆنز لیگ، هه‌ڕه‌شه‌ی دورخسته‌وه‌ له‌فه‌نه‌ربه‌خچه‌ ده‌كرێت
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا (یوفا) و لیژنه‌ی رێكخه‌ری چامپۆنز لیگ هۆشیاریان دایه‌ یانه‌ی فه‌نه‌ربه‌خچه‌ی توركی كه‌لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه‌ و گومانیان هه‌یه‌ ئه‌و یانه‌یه‌ یاریی به‌ئه‌نجامه‌كانی خولی توركیا كردبێت.

یوفا رایگه‌یاند پێنج به‌رپرسی گه‌وره‌ی یانه‌كه‌ تێوه‌گلاون له‌رووداوه‌كه‌ و یه‌كێك له‌وانه‌ (عه‌زیز یه‌ڵدرم) ی سه‌رۆكی یانه‌كه‌یه‌، كه‌ئێستا ناوبراو له‌سه‌ر تۆمه‌تێكی هاوشێوه‌ سزای شه‌ش ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌ و ساڵێكی ئه‌و سزایه‌ی ته‌واوكردووه‌.

ئه‌گه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كان كۆتاییان پێبێت و گومانه‌كان راست ده‌ربرچن، ئه‌وا جارێكی تر ئه‌و یانه‌یه‌ له‌خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا دورده‌خرێته‌وه‌ و سزایه‌كی توندتر ده‌درێت، ئه‌وی دوای دورخستنه‌وه‌ی له‌وه‌رزی 2011-2012 ی هه‌مان خول.


خه‌ندان
Top