غەفور عوسمان وكارزان عەبدوللا پێشمەرگەی هەولێریان هەڵبژارد

غەفور عوسمان وكارزان عەبدوللا پێشمەرگەی هەولێریان هەڵبژارد
كارزان كانەبی
بەمەبەستی بەهێزكردنی ریزی پێك هاتەی یانەكەی و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لەی یارییەكانی داهاتووی وەرزی نوێ‌ خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان ڕكابەری كردن لەسەر نازناوی پاڵەوانیتیەكە دەستەی كارگێری یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە درێژەی گواستنەوەی یاریزانانی یانەكانی تری كوردستان بۆریزی یانەكەی، گرێبەستی لەگەڵ هەردوو یاریزانی یانەی بروسك غەفور عوسمانی گۆڵچی و كارزان عەبدوللای گۆڵكاری یانەكە مۆركرد بۆئەوەی لە وەرزی نوێ‌ خولی كوردستان بەردێسی یانەكە یاری بكەن، لەبارەی چوونی بۆیانەی پێشمەرگەی هەولێریش غەفور عوسمان گوتی: زۆرخۆشحاڵم كە گرێبەستم لەگەڵ یانەی پێشمەرگەی هەولێر مۆركردوە دەمەوێ‌ لەم وەرزی درێسی یانەكە بپۆشمو بتوانم ئەنجامی بەرچاو بەدەست بهێنم، هەر چەندە لە ماوەی پێشوو خزمەتی یانەی بروسكمان كردوە ئیتر لەم ماوەیەش لێرە درێژە بە كاروانی وەرزشی خۆمان دەدەین و گوتیشی گرێبەستەكەم بە بری 24 ملیۆن دینارە بۆیەك وەرز موچەی مانگانەشم 850هەزاردینارە،كارزان عەبدوللاش لەلایەن خۆیەوە بۆگۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە دوای چەندین گفت و گۆكردنمان لەگەڵ چەند یانەیەك بۆئەوەی یارییان بۆبكەین لە وەرزی داهاتوو بەڵام بەش بەحاڵی خۆم یانەی پێشمەرگەم هەڵبژارد بۆئەوەی لەوێ‌ خزمەت بكەم ، خۆشحاڵم كەدرێسی پێشمەرگەی هەولێر دەپۆشم بەهیوای ئەوەم بتوانم لەگەڵ ئەو یانەش چەند ئەنجامێك بەدەست بهێنم، ماوەی گرێبەستەكەشم بۆدووساڵە بۆیەك ساڵ 24ملیۆنە لەگەڵ 850هەزار موچەی مانگانەمانە.جێگای ئاماژە پێكردنە یانەی پێشمەرگەی هەولێر ئەمساڵ چەندین گرێبەستی لەگەڵ یاریزانان مۆركردوە بەمەبەستی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە خولی نایابی كوردستان
Top