پاڵەوانێـەتی بلیاردی كردستان ئارارات ناوناوەكەی بەدەست هێنا

پاڵەوانێـەتی بلیاردی كردستان  ئارارات ناوناوەكەی بەدەست هێنا
كارزان كانەبی
دوای ئەوەی یەكێتی ناوەندی بلیاردی كوردستان لە شاری هەولێر لە هۆڵی ئەكوا پارك ، بەمەبەستی زیاتر گرنگیدان بە ئاست و تواناكانی یاریزانان لە یاری بلیاردو بەڕەوو پێشچوونی ئاستیان لە یارییەكە و بەبەشداری 32یانەی شارەكانی كوردستان، پاڵەوانێەتی بلیاردی یانەكانی كوردستان بۆ ئاستی لاوان لە هەردوو شێوازی یاری بلیارد لە نایم بۆل و سنۆكەر بۆماوەی سێ‌ رۆژ یاریزانانی یانەكان كێبركێ‌ بەهێزیان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی پلەكانی پێشەوەی پاڵەوانیەتیەكە،لە یاری كۆتایش هەردوو یانەی ئارارات و پێشمەرگەی سلێمانی ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە و لە ئەنجامی كۆتایشدا یاریزانانی یانەی ئارارات توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەش بە ئەنجامی (3-0)گێم ببەنەوە، لە بارەی پاڵەوانیتیەكەش شوان عەلی سەرۆكی یەكێتی بلیاری كوردستان گوتی: ئاستی پاڵەوانیە تیەكە زۆر بەرز بوو و یاریزانانی یانەكان لە ماوەی سێ‌ رۆژی یارییەكان كێبركێ‌ بەهێزیان دەكرد لەسەر بەدەست هێنانی نازناوەكە، بەمەبەستی ئێمەش بۆ زیاتر گرنگی دان بە یاری بلیارد لە كوردستان و وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆمان بۆئەوەی ئێمەش گرنگی زیاتر بەتواناكانی لاوان بدەین بەرنامەمان هەیە بۆپاڵەوانیەتی عەرەب كەبریارە لە هەولێر ئەنجام بدرێت ، ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوبوو.
تیپی دوانی لە شێوازی نایم بۆڵ
1-ئارارات
2-پێشمەرگەی سلێمانی
3-كەركوك
3-كەیوان
تاك نایم بۆڵ
1-پێنجوین
2-گارە
3-سەرچنار
3-پێشمەرگەی هەولێر
سنۆكەر
1-بابە گوڕگوڕ
2-لەیلان
3-سۆلاڤ
3-سیروانی شارەزوور
Top