زاخۆ لە نەفتی جنوبی بردەوە

زاخۆ لە نەفتی جنوبی بردەوە
كارزان كانەبی
لەدرێژەی خۆئامادەكارییەكانی یانەكانی عێراق بۆخۆئامادەكردن بۆیارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی كە بریارە رۆژی 21ی ئەم مانگە یارییەكانی خولەكە دەست پێبكاتەوە لە یاریگا جیاجیاكانی شارەكانی عێراقی،یانەی زاخۆ لەسەر یاریگای بارزان لەشاری زاخۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاندەرانی وەرزشی لە یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاریدا هەردوو یانەی زاخۆ و نەفتی جنوبی شاری بەسرە ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە ئاستێكی بەرزی یاری تۆپی پێی یان پێشكەش كرد لە یارییەكەدا بەمەبەستی تۆماركردنی سەركەوتن، لەبەرامبەریشدا ڕاهێنەرانی هەردوو یانە چەندین یاریزانی تازەیان لەریزی یانەكەیان تاقی كردەوە بەمەبەستی زانینی ئاستی یاری كردنیان، لەم ناوەشدا یانەی زاخۆ توانی یارییەكە بە گۆلێكی یاریزان رەجا رافع بباتەوە كەلە یارییەكەدا تۆماری كردوە،جێگای ئاماژە پێكردنە بەهۆی داوخستنی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی تەواوی یانەكانی شارەكانی عێراق خەریكی خۆئامادەكارین بۆئەوەی بتوانن باشترین ئاست پێشكەش بكەن لە خولەكەدا.
Top