جەوییە لە سلێمانی مەشق دەكات و یاری دۆستانەش ئەنجام دەدات
بەمەبەستی خۆئامادەكردن و بەدەست هێنانی ئەنجامی باشتر لە یارییەكانی قۆناغی دووەم خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی دەستەی كارگێری یانەی جەوییەی شاری بەغدا بریاری ئەوەی داوە كەوا تاكو پێش دەست پێكردنەوەی یارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی لە 21ی ئەم مانگە كەمپێكی مەشق و ڕاهێنان لە شاری سلێمانی ئەنجام بدات بۆماوەیەك لە شاری سلێمان بمێنەوە ، لەم كەمپەمەشقیەش یانەی جەوییە بریاری ئەوەی دواە كە ماوەی 10 رۆژ لە مەشقی بەردەوام دابێت بۆئەوەی بە باشترین شێوە خۆی ئامادە بكات، رۆژانەش مەشقەكانی لەسەر یاریگای دووەمی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی مەشقەكانیان ئەنجام دەدەن، یانەی جەوییەش بریاری ئەوەی داوە لە ماوەی ڕابردووی مانەوەی لە شاری سلێمانی دوویاری دۆستانە لەبەرامبەر هەر یەك لە یانەكانی مینای شاری بەسرەو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی ئەنجام بدات.لە ئێستاشدا بۆهۆی وەستانی یارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی زۆربەی یانەكانی عێراقی خەریكی مەشق و ڕاهێنان و ئامادەكارین بۆ یارییەكانی داهاتووی خولەكە .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
