هەڵبژاردەی كوردستان بە زاخۆ دۆڕا، سبەی ڕووبەرووی دهۆك دەبێتەوە
لەمیانی یارییە دۆستانەكانی خۆئامادەكارییەكانی هەڵبژاردەی كوردستان(یانەی زێرەڤانی)كە وەكو نوێنەری كوردستان بەشداردەبێت لە پاڵەوانێتی مارسیلیای نێودەوڵەتی كەبریارە لە رۆژی 23ی ئەم مانگە یارییەكانی لە وڵاتی فەرەنسا ئەنجام دەدرێت، بۆخۆئامادەكردن بۆیارییەكانی ئەم پاڵەوانیتیە یانەی زێرەڤانی بریاری ئەنجامدانی چەند یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاری دابوو، لەسەر یاریگای خۆشی لە شاری دهۆك لە یارییەكی بەهێزدا ڕووبەرووی یانەی زاخۆ بووە، لەم یارییەشدا یاریزانانی هەردوو یانە بە ئاستێكی بەرزبەدیار كەوتن لە یارییەكە هەموو هەولێَكیان بۆبەدەست هێنانی ئەنجامی باش بوو لەم یارییە،ڕاهێنەری هەڵبژاردەی كوردستانیش چەندین یاریزانانی تاقی كردەوە بۆئەوەی ئاستی ڕاستەقینەی ئەوان بزانێ ، لە یارییەكەدا یاریزانانی یانەی زاخۆ توانیان بەهێزی خۆیان لە یارییەكە بسەلمێنین و یارییەكەش لەبەرژەوەندی خۆیان بە كۆتایی بهێنین بە ئەنجامی (2-0)گۆڵ، گۆڵەكانی یانەی زاخۆ لە رێگای هەریەك لە یاریزانان(محەمەد حماد ویونس شوكر) لە خولەكانی 35و 73ی یارییەكە تۆماركران، بریاریشە سبەی دووشەمە هەڵبژاردەی كوردستان لەسەر یاریگای یانەی دهۆك یارییەكی دۆستانەی تر لەبەرامبەر یانەی دهۆك ئەنجام بدات لە كاتژمێر 5ی ئێوارە،سلێمان رمەزانیش ڕاهێنەری یانەی زێرەڤانی گوتی: وەكو ئامادەكاری و بەمەبەستی باشتر خۆئامادەكارییەكانمان بۆیارییەكانی پاڵەوانێتی مارسیلیای نێودەوڵەتی پێك هاتەیەكی بەهێز دەست نیشان بكەین و بتوانین ئەنجامان هەبێت چەند یارییەكی دۆستانە ئەنجام دەدەین.
