کاسیاس د وای 135 ڕۆژ دان بە ئاست نزمیدا دەنێت

کاسیاس د وای 135 ڕۆژ دان بە ئاست نزمیدا دەنێت
نیگەرانییەکانی کاسیاس لە هەڵبژاردەی ئیسپانیا کۆتاییهات ، پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر بە هەڵبژاردەی هاییتی بە شێوەیەکی سەرەکی یاریکرد و یارییەکەش بە ئەنجامی 2-1 لە بەرژەوەندی ئیسپانییەکان کۆتاییهات.

کاسیاس لەم وەرزەدا لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بەشداری زۆرینەی یارییەکانی یانەکەی نەکرد بەهۆی بڕیارەکانی مۆرینۆوە کە دیگۆ لوپێزی پێ باشتربوو.

بەڵام لە دوای 135 ڕۆژ ، کاسیاس گەڕایەوە بۆ یاریکردن ولەگەڵ ئەوەشدا دانی بەوەدا نا کە ئاستی دابەزیوە.

لە دوای کۆتاییهاتنی یارییەکە کاسیاس ووتی " ماوەیەکی درێژە لە یاریگاکان دورکەوتوومەتەوە بەڵام پێویستم بە مەشقی زیاترە بۆ ئەوەی ئاستم وەکوو جارانی لێبێتەوە.




خەندان
Top