سوپه‌ر ماريۆ بالۆتێلی داوای لێ بوردنی کرد

سوپه‌ر ماريۆ بالۆتێلی داوای لێ بوردنی کرد
دوای ئەوەی لە یاری شەوی رابردووی ھەڵبژاردەی ئيتاڵيا به‌رامبه‌ر چيک ماريۆ بالۆتیلی ياريزانی ئازۆرييه‌کان بە کارتی سوور کرایە دەرەوەی یاریگا، کە ئه‌نجامی يارييه‌که‌ به‌ یەکسان بوون به‌بێ گۆڵ به‌کۆتا هات له‌ميانه‌ی يارييه‌کانی پاڵاوتنی کيشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ جامی جیھانی ٢٠١٤ ئه‌نجامدرا .

ھێرشبەرە تەمەن بيستو دوو ساڵانەکە لە یاری شەوی رابردوودا لە ماوەی تەنھا سێ خولەک دوو کارتی زەردی بەڕوویدا بەرزکرایەوە و کرایە دەرەوەی یاریگا لە خولەکی ٧٢ی یاریەکە. لەم بارەیەوە بالۆتێلی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری خۆی داوای لێبوردنی کرد و نووسیبووی ” دوێنێ کاردانەوەکەم راست نەبوو، داوای لێبوردن لە تیمەکەم و هانده‌ران دەکەم، ھێشتا پێویستیم بە فێربوون ھەیە” .
Top