مۆرینهۆ له 2000 دا: ده‌بمه راهێنه‌ری ریاڵ ته‌نها بۆ روخاندنی
ئه‌و كاته‌ی مۆرینهۆ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه یاریده‌ده‌ری لویس ڤان گالی راهێنه‌ری به‌رشلۆنه بووه، له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه‌ئایا ده‌بێته راهێنه‌ری ریاڵ مه‌درید، مۆرینهۆ ده‌ڵێت: من هه‌میشه هانده‌ری به‌رشلۆنه ده‌بم و له‌یه‌ك كاتدا ده‌بمه راهێنه‌ری ریاڵ مه‌درید ئه‌ویش به‌ئامانجی رووخاندنی ئه‌و یانه‌یه.
مۆرینهۆ هه‌ر دوای رۆشتنی له‌به‌رشلۆنه كه‌وته دژایه‌تی كردنی یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه و له‌به‌ڵێنه‌كه‌ی په‌شیمان بۆوه، چووبێته هه‌ر یانه‌یه‌ك به‌ئاشكرا دژایه‌تی كردووه به‌تایبه‌ت كاتێك راهێنه‌ری چێڵسی و ئینته‌ر میلان و ریاڵ مه‌دریدبووه.
بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ئایا مۆرینهۆ به‌ڵێنه‌كه‌ی به‌جێهێناوه و رۆڵی بینیوه له‌وێرانكردنی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید، خوێنه‌رانی خه‌ندان ده‌توانن بۆچوونی خۆیان ده‌رببڕن له‌و باره‌یه‌وه.
خه‌ندان
