هەولێر لە گازی شیمالی بردەوە ، ئەمرۆش ڕووبەرووی یانەی كەركوك دەبێتەوە
لەمیانی یارییەكانی خۆئامادەكاری بۆیارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی كەبریارە یارییەكانی لە 21ی ئەم مانگە دەست پێبكات،یانەی هەولێرلەسەر دەستی ڕاهێنەری تازەی یانەكە عومەر مەجید درێژە بە یارییە خۆئامادەكارییەكانی دەدات بۆئەوەی تیپێكی توكمە دروست بكات بۆخولی بژاردەی عێراقی دوای ئەوەی ڕادان دەستی لە مەشقی یانەكەی كێشایەوە بۆیە ئەركی عومەر مەجید لە ئێستادا قورستر بووە بۆهۆی ئامادەكردنی تیپی هەولێر بۆئەوەی لە یارییەكانی داهاتووئەنجامی شایستە بۆیانەكە تۆماربكات، لەسەر یاریگای خۆشی یانەی هەولێر لە یارییەكی بەهێزدا میوانداری یانەی گازی شیمالی كرد لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی هەولێر توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و یارییەكەش بە ئەنجامی (4-0)گۆڵ ببەنەوە، گۆڵەكانی هەولێر لە رێگای هەریەك لە یاریزانان(میران كەریم 2گۆل وبارزان شێرزاد و نەدیم سەباغ) تۆماركران، لەم یارییەشدا یاریزانانی یانەی هەولێر بە ئاست و بە ئەنجام یارییەكەیان بردەوە بریاریشە ئەمرۆ پێنج شەممە یانەی هەولێر لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی كەركوك دەكات، لە بارەی ئەنجامدانی یارییەكانی خولەكەش عومەرمەجید ڕاهێنەری تازەی یانەی هەولێر گوتی: ئێمە وەكو ئامادەكاری بۆیارییەكانی داهاتووی خولی بژاردەی عێراقی كەبریارە 21ی ئەم مانگە یارییەكانی دەست پێبكات ئێمە لە خۆئامادەكردن دەبین بە ئەنجامدانی یاری دۆستانە بۆئەوەی بتوانین تیپەكەمان ڕانەوستێ بەردەوام بێت لە یاری كردن و هەر مەشق نەكات بێزار بێت بۆیە هەتا ئەو ماوەی ماوە بۆیارییەكانی دەست پێكردنەوە هەوڵ بدەین تیپێكی باش ئامادە بكەین،هیچ كێشەو گرفتێكمان نیە لەیانەكە چونكە یاریزانەكانمان هەمووی ئامادەن جگە لەم یاریزانانەی كە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەشدارن و ئێمە بەردەوام دەبین لە مەشقەكانمان و هەولیش دەدەین ئەنجامی بەرچاومان هەبێت، هەموومان بەیەك دەست هەوڵ دەدەین ناوی هەولێر بەرزكەینەوە و بتوانین باشترین ئامادە كاری بكەین بۆئەوەی ئاست و ئەنجامان بەدڵی هاندەران و هەموو لایەك بێت و دەستەی كارگێری یانەی هەولێربش بەلێنی ئەوەی داوە كە بەهیمەتی هەموو لایەك دەتوانین ئەنجامی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنین.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
