ئەمرۆ هەڵبژاردەی كوردستان و یانەی زاخۆ ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە

ئەمرۆ هەڵبژاردەی كوردستان و یانەی زاخۆ ڕووبەرووی یەكتری دەبنەوە
كارزان كانەبی
لە درێژەی یارییە خۆئامادەكارییەكانی هەڵبژاردەی كوردستان بۆپاڵەوانێتی مارسیلیای فەرەنسی ، كەوا برایرە رۆژی 22ی ئەم مانگە لە وڵاتی فەرەنسا بەرێوە بچێت، یانەی زێرەڤانی پاڵەوانی كوردستانیش كە بە ناوی هەڵبژاردەی كوردستان بەشداری ئەم پاڵەوانیتیە دەكات بەشداری دەبێت وەكو نوێنەری كوردستان، بۆ خۆئامادەكردن بۆیارییەكانی ئەم پاڵەوانیتیە بریارە ئەمرۆ پێنج شەممە لەكاتژمێر5ی ئێوارە لەسەر یاریگای زێرەڤانی هەڵبژاردەی كوردستان لە یارییەكی دۆستانەی ئامادەكاری ڕووبەرووی یانەی زاخۆی دەلال دەبێتەوە ، بۆئەم یارییەش یاریزانانی هەڵبژاردەی كوردستان بەردەوام لە خۆئامادەكردنن بۆپاڵەوانیتە نێودەوڵەتیەكە لە بارەی یارییە دۆستانەكان و خۆئامادەكاری هەڵبژاردەی كوردستان بۆپاڵەوانێتی مارسیلیای فەرەنسی سلێمان ڕەمەزان ڕاهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان گوتی: ئامادەكاری باشمان كردوە رۆژانە بۆخۆئامادەكردنی تەواو بۆ پاڵەوانێتی مارسیلیای نێودەوڵەتی رۆژانە مەشقەكانمان لەسەر یاریگای خۆئامان ئەنجام دەدەین بۆئەوەی بتوانین لەو 19 یاریزانەی دەست نیشانمان كردون تیپێكی باشی لێ‌ درووست بكەین و كێبركێ‌ لەگەڵ تیپە بەهێزەكانی پاڵەوانیتیەكە بكەین، بەردەوامیش دەبین لە ئەنجامدانی یەكە مەشقیەكان وئەنجامدانی یاری دۆستانەی زیاتر بۆئەوەی بزانین كەم و كورییەكانمان لەك هێلی یاری كردنن، ئێستاش تیپەكەمان ماندووە بەهۆی ئەوەی تازە خولەكانی كوردستان كۆتایی هاتوە، ئێمەش بەشداری ئەم پاڵەوانیتیە دەكەین بۆیە ئامادەكاری باشمان پێویستە بۆ ئەم پاڵەوانیتیە دەمانەوەێ‌ ئەنجامی گەورە و باش بەدەست بهێنین، یارییەكەی ئەمرۆش هەر بۆخۆئامادەكردنی پاڵەوانیتیەكەیە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Top