ئەگوێرۆ بۆندەكەی لەگەڵ مانچستەر سیتی درێژكردەوە

ئەگوێرۆ بۆندەكەی لەگەڵ مانچستەر سیتی درێژكردەوە
یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین سیرجیۆ ئەگوێرۆ رادەیەكی بۆ هەواڵەكانی رۆیشتنی لە یانەی مانچستەر سیتی دانا وبۆندەكەی لەگەڵ یانەی ناوبراو درێژكردەوە تا ساڵی 2017، راپۆرتە هەواڵەكان ناوی ئەگویرۆیان بەچەندین یانە بەستەوە كە لەهاوینی داهاتوودا بۆندیان لەگەڵ مۆربكات بەتایبەتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەبەر ئەوەی یانەی مان سیتی لەم وەرزەدا هیچ نازناوێكی بەدەست نەهێنا، بەڵام ئەگوێرۆ هەموو بۆندەكانی رەتكردەوە و بۆندەكەی لەگەڵ مانچستەر سیتی درێژكردەوە.
ئەگوێرۆ لەلێدوانێكیدا گوتی: هیچ هۆكارێك نییە وام لێبكات یانەی مانچستەر سیتی بەجێبهێڵم، من بڕیارمدا بۆندەكەم درێژبكەمەوە و هیوادارم لەوەرزی داهاتوودا ئاستێكی باشتر پێشكەش بكەم و لەگەڵ یانەكەم نازناوی دیكە بەدەست بهێنین.
شایانی باسە ئەگوێرۆ لە وەرزی یەكەمیدا توانی 30 گۆڵ تۆمار بكات كە گرنگترینیان بەرامبەر یانەی كوینزپارك رینجەرز كە گۆڵی مسۆگەركردنی نازناوی پریمەرلیگ بوو، بەڵام لەم وەرزەدا رێژەكە كەم بۆوە و ئەگوێرۆ تەنها 17 گۆڵی تۆماركرد .
Top