بۆ جاری پێنجەم .. بایرەن میونیخ پاڵەوانی ئەوروپایە

بۆ جاری پێنجەم .. بایرەن میونیخ پاڵەوانی ئەوروپایە
بۆ جاری پێنجەم .. بایرەن میونیخ پاڵەوانی ئەوروپایە
لە یاریگای ویمبلی لە شاری لەندەن یاریی كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ وەرزی 2012-2013 ئەنجامدرا، لەیاریی كۆتاییدا بۆ یەكەمجار لەمێژووی چامپیۆنزلیگ دوو یانەی ئەڵمانی (بروسیا دۆرتمۆند و بایرەن میونیخ) دەگەنە ئەم قۆناغە، لەدوای یارییەكی بەهێزا وخێرا و پڕ حەماسەت و بە ئامادەبوونی زیاتر لە 86 هەزار كەس یانەی بایرەن میونیخ بۆ جاری پێنجەم لە مێژوویدا ئەم نازناوەی بەدەست هێنا دوای ئەوەی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لەیانەی بروسیا دۆرتمۆندی بردەوە، گۆڵەكانی یانەی بایرەن یاریزانان ماریۆ ماندزۆكیچ و ئایان رۆبن لە خولەكەكانی (60 و 89)دا تۆماریان كرد، تاكە گۆڵی دۆرتمۆندیش یاریزان ئیلكای گاندۆكان لە لێدانی سزا لە خولەكی 68دا تۆماری كرد .
یانەی بایرەن میونیخ پێشتر لە ساڵانی 1974 و 1975 و 1976 و 2001 ئەم نازناوەی بەدەست هێناوە، ئەمەش لیستی ئەو یانانەیە كەزۆرترین جار ئەم نازناوەیان بەدەست هێناوە :
* ریال مەدرید – ئیسپانیا 9 جار
* ئەی سی میلان – ئیتالیا 7 جار
* بایرەن میونیخ – ئەڵمانیا، لیڤەرپول – ئینگلتەرا 5 جار
* بەرشلۆنە – ئیسپانیا، ئەیاكس ئەمستردام – هۆڵەندا 4 جار
* ئینتەر میلان – ئیتالیا، مانچستەر یونایتد – ئینگلتەرا 3 جار
* پۆرتۆ – پورتوگال، یۆڤانتس – ئیتالیا، نۆتینگهام فۆرست – ئینگلتەرا، بەنفیكا – پورتوگال 2 جار
Top