دوای ئەوەی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی ئەم وەرزە بۆ یەكەم جار لە مێژووی خۆی و شارەكەیدا توانی نازناوی جامی یانەكانی كوردستان بباتەوە، لە خولی پلە نایابی كوردستانیش پلەی چوارەمی بەدەست هێنا، ئەم ئەنجامەش بەدڵی دەستەی كارگێڕی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بوو بڕیاردرا هەریەك لە ڕاهێنەران(فاتیح حمە خان و ئەرسەلان جەلال و عەتا حەمە ساڵح) لە ریزی یانەكە بەردەوام دەبن، لە بارەی نوێ كردنەوەی گرێبەستەكەشی فاتیح حمە خانی ڕاهێنەر بۆگۆڤاری گوڵان وتی: لە وەزری ڕابردوو توانیمان ئاستێكی باش پێشكەش بكەین و توانیمان دوو نازناو بۆیانەكەمان بەدەست بهێنین و بۆیەكەمجار لە مێژووی شارەكەش بەدەست هێنانی جامی كوردستان بوو كە بەدەستكەوتێكی گرنگی دەزانم و بەدەستهێنانی نازناوی خولی یانەكانی شاری سلێمانی و پلەی چوارەم لە خولی نایاب ئەوانە هەموویان ئەنجامی باش بوون، كۆبوونەوەم لەگەڵ جێگری سەرۆكی یانەكە و دەستەی كارگێڕی بەمەبەستی قسە كردن لەسەر نوێ كردنەوەی گرێبەستەكەم و چەندین بابەتی گرنگمان باس كرد سە بارەت بە نوێ كردنەوەی گرێبەستەكەم دەستەی كارگێڕی یانەكە پێان باش بوو بۆساڵی داهاتووش بەردەوام بم، منیش بەخۆشحاڵییەوە ئەو داوایەی ئەوانم قبوڵ كرد هەموو پێداویستییەكیان بۆ دابین كردووین تا لە وەرزی داهاتوودا ئەنجامی باشتر بەدەست بهێنین، لە ئێستادا گفتو گۆمان لەگەڵ چەندین یاریزانی بەتوانا كردووە لەسەرجەم شارەكانی كوردستان بۆئەوەی ساڵی داهاتوو ئێمە گرێبەستیان لەگەڵ واژووبكەین لە هەولێرو دهۆك و كەركوك و شارەكانی دیكەیش هەیە و درێسی یانەكەمان بپۆشن،تا ڕادەیەك كارەكانیشمان تەواو كردووە پەلكیشی یانەكەمانیان دەكەین، یاریزانانی یانەكەشمان رۆڵێكی كاریگەریان هەبوو لەبەدەستهێنانی نازناوەكان هەوڵ دەدەین ساڵی داهاتوو لەم وەرزەش باشتربین و هەموو توانایەكمان بخەینە گەڕ بۆسەرخستنی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی.