دوای ئەوەی یانەی وەرزشی بروسك ئەم وەرزە دابەزی بۆ ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان بەهۆی ئەوەش بەشێك لە یاریزانانی یانەكەی ریزی یانەكانیان بەرەو یانەكانی دیكە بەجێهێشت، یەكێك لەم یاریزانانەش یاریزان كارزان عەبدوڵڵای گۆڵكاری یانەی بروسك و هەڵبژاردەی كوردستان بوو كە ماوەی زیاتر لە 11 ساڵە لەریزی یانەی بروسك یاری بۆئەو یانەیە دەكات، بەڵام لە ئێستادا مۆڵەتی گواستنەوەكەی بەفەرمی لە یانەی بروسك وەرگرتوو و یانەكەش ئازادی كردووە كە بۆهەریانەیەك بچێت یاری بكات، لەم بارەشەوە كارزان عەبدوڵڵا بە تایبەت بەگۆڤاری گوڵان وتی: دوای ئەوەی یانەی بروسك دابەزیە ریزی یانە پلە یەكەكان، بۆیە منیش بە چاكم زانی كە یانەیەكی دیكە بدۆزمەوە بۆئەوەی لە ریزی یانە پلە نایابەكانی كوردستان درێژە بەكاروانی وەرزشی خۆم بدەم خۆشبەختانە و بەسوپاسەوە دەستەی كارگێڕی یانەی بروسك مۆڵەتی دستبەرداربوونیان بەمن دا و ئازادبم بۆهەر یانەیەك یاری بكەم لە خولەكانی كوردستان، لە ئێستاشدا هەریەك لە یانەكانی (ئارارات و پێشمەرگەی هەولێروهەولێرو سلێمانی وهەندرێن) پەیوەندییان پێوە كردووم لەخولی نایابی كوردستان لەریزی ئەو یانانە درێژە بە یاری كردنم بدەم، بەڵام تائێستا بڕیاری كۆتاییم نەداوە، بەڵام لە هەریەك لە یانەكانی ئارارات و پێشمەرگەی هەولێر نزیكم تا گرێبەستیان لەگەڵ بكەم بۆساڵی داهاتوو لە ریزی یەكێك لەو یانانە یاری بكەم.