چەندین ڕاهێنەر لەدەرەوە و ناوەوەی عێراق داوای ڕاهێنەرایەتی یانەی هەولێریان كردوە
دوای ئەوەی ڕاهێنەری كرواتی یانەی هەولێر ڕدان گاسنین بەهۆی خراپی بارودۆخی ڕەوشی ئاسایشی عێراق لە شاری بەغدا رۆژ بەرۆژ بەڕەوو خراپی دەچێت بەهۆی ئەو تەقینەوە یەك لەدوای یەكانەی كە شاری بەغدای پایتەختی كردۆتەوە ئامانج، بەم هۆیەشەوە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ڕاهێنەری ناوبراو لەبەر چاوی ژوومی كارمیرەكانی رۆژنامەنوسان و لەبەردەم سەرۆكی یانەی وەرزشی هەولێر دەست لە كاركێشانەویە خۆی لەپۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەی هەولێركێشایەوە بەم هۆیەشەوە دەستەی كارگێری یانەی هەولێر بە زۆرینەی دەنگی یانەكە بریاری ئەوەیاندا كەوا بەفەرمی دكتۆرعومەر مەجیدی كوڕی یانەكەو یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەكە بەفەرمی ئەركی سەرپەرشتی كردنی یانەی هەولێری پێبسپێردرێ لە تەواوی یارییەكانی داهاتووی خولەكانی عێراقی بۆئەوەی بتوانێ یانەی هەولێر بەڕەوو ئەنجامێكی باش و نازناوەكان نزیك بكاتەوە بەو پێیەی كە عومەر مەجید نزیكترین كەسە لە یاریزانانی یانەكەو شیاوترین كەسە بۆبەرێوەبردنی یانەی هەولێر لەم قۆناغە هەستیارەی كە لە ئێستادا یانەی هەولێر پێویستی بەوەیە بتوانێ لە خولی عێراقی ئەنجامێ:ی شایستە بەدەست بهێنیێ دوای ئەوەی لە جامی ئاسیا دووخرایەوە لەسەر دەستی یانەی شورتەی سوری، لەئێستاشدا چەندین ڕاهێنەری بەناوبانگی بواری تۆپی پێی لەدەرەوەو ناوەوەی عێراق پەیوەندیان بە یانەی هەولێر كردوە بۆئەوەی سەرپەرشتی مەشقی یانەی هەولێر بكەن، لەم بارەشەوە بێجان ئیبراهیم ئەندامی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر گوتی: هەرچەندە ئێمە لەدوای ئەوەی ڕادان دەستی لە كار كێشایەوە هەر لەسەرەتاوە متمانەی تەواومان بە تواناكانی كاپتن عومەر مەجید هەبووە كە دەتوانێ ئاستی یانەی هەولێر بەڕەوو باشی ببات و یەكێكە لە ڕاهێنەرە هەرە بەتواناكانی عێراق ، كوری یانەكەشە ماوەیەكی زۆرە لە ریزی یانەی هەولێر كاردەكات لە هەمووان لە یاریزانانی یانەی هەولێر نزیك و تەواوی یاریزانانی یانەكەش پشتگیری خۆیان بۆدووپات كردۆتەوە، ئێمەش پشتگیری تەواوی دەكەین لە ئیدارەی یانەكە بۆئەویە بتوانی لە یارییەكانی داهاتووی خولی بژاردەی عێراقی ئاستی یانەكە بباتە پێشەوە، گوتیشی چەندین ڕاهێنەری بەتوانا لە دەرەوە و ناوەوەی عێراق پەیوەندیان بە یانەی هەولێر كردوە بۆئەوەی سەرپەرشتی مەشقی یانەی هەولێر بكەن، بەڵام ئێمە هەموو ئەوانەمان ڕەت كردۆتەوە و پشتمان بە تواناكانی عومەر مەجید بەستوە هەر ئەویش ڕاهێنەری یانەكەمان و هیچ ڕاهێنەرێك لە دەرەوە و ناوەوە ناهێنین.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
