لە جامی عێراق زاخۆ لە ئەنباری بردەوە

لە جامی عێراق زاخۆ لە ئەنباری بردەوە
كارزان كانەبی
لەمیانی یارییەكانی جامی یانەكانی عێراقی لە یاری هاتنەوەی خولەكە لەسەر یاریگای بارزان لەشاری زاخۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەران هەردوو یانەی زاخۆو ئەنبار ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە، لەم یارییەشدا بە هەمان سینارۆیی یارییەكەی پێشوو زاخۆ براوە بوو، لە گێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی زاخۆ بە پشت بەست بە یاریگاو هاندەران توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و هەرزوو كۆنترۆڵی یاریگا بكەن و لە خولەكی 9ی یارییەكە یاریزان بوار كەریم یاریزانی بەتوانای پیشەگەری كوردی یانەكە گۆلێكی یەكەمی خۆی بە لێدانی سزا تۆماركرد، دوای ئەم گۆڵەش هێرشەكانی یانەی زاخۆ بەردەوام بوون بۆسەر گۆڵی تیپی میوان لەرێگای هەریەك لە یاریزانان سالح جابرو بوار كەریم لە بەرامبەریشدا یانەی ئەنبار بە چەند هێرشێك وەلامی هێرشەكانی یانەی میوانداریان دەدایەوە، لەخولەكی 33ی یارییەكە ئەمجارەش بوار كەریم توانی گۆڵی دووەمی خۆی و یانەكەی تۆماربكات، ئەم گێمە بەم ئەنجامە بۆبەرژەوەندی یانەی زاخۆ بە كۆتایی هات. لە گێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوویانە بە پلانەكانی ڕاهێنەرانی یانەكەیان نیازی گۆڕانكارییان هەبوو لەریزی یانەكانیان بۆئەوەی بتوانن هەرچی نەبێت هەردوو لا گۆڵی زیاتر لە یارییەكە تۆماربكەن، یانەی ئەنبار لە هەوڵی تۆماركردنی گۆڵ بوو بۆئەوەی جیاوازی گۆڵەكانی كەم بكاتەوە، لەبەرامبەریشدا یانەی زاخۆ هەوڵی پاڕاستنی ئەنجامی یارییەكەی دەدا بۆئەوەی خۆی بگەینتێتە یارییەكانی قۆناغی داهاتووی جامی عێراق، لەم ناوەشدا یاریزانانی هەردوولا نەیانتوانی تۆڕی گۆڵی یەكتری بهەژێنن و یارییەكەش بەم ئەنجامە (2-0)گۆڵ بۆبەرژەوەندی یانەی زاخۆ بە كۆتایی هات.
Top