قەیرانە داراییەكان پەرۆكی یانەی هەلۆ بەرنادات و بەرپرسانی یانەكەش یانەكە دادەخەن

قەیرانە داراییەكان پەرۆكی یانەی هەلۆ بەرنادات و بەرپرسانی یانەكەش یانەكە دادەخەن
كارزان كانەبی
دوای ئەوەی یانەی هەلۆی دەڤەری بارزان كە بارەگای یانەكە دەكەوێتە بلێ‌ بەهۆی ئەوەی كە ئەمساڵ هەر چۆنێك بوو توانی خۆی لە خولی یانە پلە نایابەكانی كوردستان بهلێتەوە لەسەر دەستی مەحمود مەجیدی ڕاهێنەری بەتوانای عێراقی سەڕەرای ئەوەی وەرزی ڕابردووش یانەكە شتووشی چەندین قەیرانی دارایی بوو بەڵام یاریزانان و دەستەی كارگێری یانەكە كۆڵیان نەدا سووربوون لەسەر مانەوەی یانەی هەلۆ لە خولی نایابی كوردستان و كۆمەلێك یاریزانی بەتواناش بەرگریان لەدرێسی یانەكەی دەڤەری بارزان كردبوو،بەڵام لە ئێستادا كە ماوەیەكی كورتە یارییەكانی خولی نایابی كوردستان بەكۆتایی هاتوە ژمارەیەكی زۆر لە یاریزانانی یانەكەیان ریزی یانەی هەلۆیان بۆ یانەكانی تر بەجێهێشتووە و بە گرێبەستی گڕان بەها چونەتە ریزی یانەكانی تری كوردستان و ڕاهێنەری یانەكەش ریزی یانەی هەلۆی بەجێهێشتوە بەرپرسانی یانەكەش لەوەرزی نوێ‌ بریاری ئەوەیان داوە كەوا بەشداری یارییەكانی خولی نایابی كوردستان نەكەن و یانەكەشیان دابخەن ، لەم بارەشەوە ئەحمەد خەلیل سەرۆكی یانەی هەلۆ لە بلێ‌ بۆ سایتی گوڵان گوتی هۆكاری داخستنی یانەكەیانی ئاشكرا كردو گوتی: هۆكاری داخستنی یانەی هەلۆ ئێمە بۆئەوەی دەگەرێنەوە كەهیچ توانایەكی دارایی باشمان نیە بۆئەوەی بتوانین تیپی پێ‌ دروست بكەین و زۆربەی یاریزانەكامان ریزی یانەكەیان بەجێهێشتوە و ڕاهێنەری یانەكەشمان یانەكەی بەجێهێشتوە بریاری ئەوەشمان داوە كەوا یانەكەمان دابخەین و ڕەنگە ئینجازەی یانەكەشمان بفرۆشین بۆیانەیەكی پلە پەك ئەوان بێنە شوێنی ئێمە ئێمەش بچینە شوێنی ئەوان یانەیەك كە باری دارایی زۆر باشە ،گوتیشی چونكە ئێمە هەموومان كوڕە شەهید و ئەنفالین بۆهاوكاری یانەی هەلۆ ناكرێت ، نەحكومەت و نەهیچ كەسێك هاوكاریمان ناكات لەهەموو دەرگایەكیشمان داوە بۆهاوكاری ئێشتا نەیا شەش یاریزانمان ماوە ئەوانیش خەڵكی گوندەكەن ئێمە پارەمان نەبوو بیاندەینێ‌ و لای ئێمە گرێبەستی 4ملیۆن بوو لە یانەكانی تر 20 ملیۆنیان پێداوە چۆن یاری بۆمن دەكات بەو پارە كەمە، گوتیشی جیاوازیەكی زۆر لە نێوان یانەی هەلۆ و یانەكانی تر دەكرێت بۆچی ئەوان ئەو پارە زۆریان هەیە دەیدەن بە یاریزانان ئێمە نیمانە كەسیش باوەرمان پێ‌ ناكات كە باری دارایمان زۆر خراپە ، هەركەسێك باری دارایی باشە با بێت یانەكە بەرێوە ببات ئێمە بۆی بەجێدەهێلین،تاكوئ ێستا زیاتر لە 56ملیۆن دینار هی پار قەزراین و كەسیش نیە پارەكەمان بۆ بداتەوە ، چەندین یانە هەیە لە قەزاو ناحیەكان پلە یەك و دون و پارەیان هەیە ئێمەش لە گوندێكی 500ماڵین و یانەمان هەیەو ئەنجامان هەیە ئینجا كەس هاوكاریمان ناكات بودجەكەمان تەنیا 10 ملیۆنە،بە هەموو كار بەدەستەكانەوە تاكو دەگاتە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ هاوكاری ئێمەیان نەكردوە.
Top