مۆرینۆ : لەم هەفتەیەدا دەبمە ڕاهێنەری چێڵسی
بڕیارە لەم هەفتەیەدا گفتوگۆکانی نێوان ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی ملیادێری ڕوسی و مۆرینۆ کۆتایپێبێت و مۆرینۆ بکرێتە خاوەنی زۆرترین موچەی جیهان لە نێوان ڕاهێنەراندا.
هەروەها لە چاوپێکەوتنێکیدا لە پرۆگرامی "پینتۆ پیلۆتا" ، پێش یاری ئۆساسۆنە لە هەفتەی کۆتایی لالیگادا ، مۆرینۆ دەڵێت : ناتوانم لە ئێتادا بە سیفەتی ڕاهێنەری چێڵسی قسە بکەم ، لە ئێستادا ڕاهێنەری چێڵسی نیم ، بەڵام دەمبە ڕاهێنەر گەر گەیشتینە ڕیکەوتن.
مۆرینۆ ئەمڕۆ گەیشتە لەندەن و بڕیاریشە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا وەک ڕاهێنەری ڕەسمی چێڵسی بناسێنرێت.
خەندان
