نیمار دەتوانێت ببێتە خێراترین یاریزانی جیهان
نیمار لە ڕووی جەستەییەوە گرنگییەکی زۆری پێدراوە لە لایەن بارۆس، و پێی وایە کە نیمار خێراترین هێڕشبەرە لەسەر ئاستی جیهان، لە لێدوانێکیدا ووتی :
نیمار یاریزانێکی زۆر بەهێزە لە ڕووی جەستەییەوە، یاری کردنی لە بارسێلۆنا سوودی زیاتری دەبێت بۆ ئەو یاریزانە.
تا ئێستا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ خێراترین ڕاکردنی تۆمار کردووە، گەیشتە ٣٩.٢ کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێردا لە ساڵی ٢٠١١ و تێری هێنری لە پلەی دووەمدا دێت بە خێرایی ٣٩.٢ کیلۆمەتر لە ساڵی ١٩٩٨ لە یەک کاتژمێردا و ئاریێن ڕۆبێن لە ساڵی ٢٠١٢ خێراییەکەی گەیشتە ٣٧.٨ کیلۆمەتر بۆ یەک کاتژمێر.
یوسان بۆڵت خێراترین مرۆڤە لەسەر ئاستی ڕووی زەمین بە تۆمار کردنی خێرایی 44 کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێردا.
