بەرەسمی: بێرلسكۆنی چارهنووسی ئهلیگری راگهیاند
درەنگانێکی شەوی یەکشممە سایتی رەسمی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی رایگەیاند: ئیدارەی یانەکەمان بڕیاریدا بۆ مانەوەی ماسیمیلیانۆ ئەلیگری راهێنەر بۆ وەرزێکی تر.
لەماوەی رابردوودا ئیدارەی یانەی میلان بەنیازبوو ئەلیگری دووربخاتەوە و میدیاکانیش پێشبینی گەڕانەوەی کلارێنس سیدۆرفی یاریزانی پێشووی یانەکەیان کرد بۆ جێگرتنەوەی ئەلیگری، بەڵام دواجار هەردوولا رێککەوتن و درێژەیان بەگرێبەستەکەی نێوانیاندا.
ئەلیگری لەساڵی 2010 وە ئەرکی مەشق و راهێنانی یانەی ئەی سی میلانی وەرگرتووە٬ لەیەکەم وەرزیدا نازناوی کاڵچیۆی پێشکەشی یانەکەی کرد، لەوەرزەکانی تردا پلەکانی دووەم و دواتر سێهەمی بەدەستهێنا، لەخولی یانە پاڵەوانەکانیش تیپەکەی دووجار تا قۆناغی 16 و جارێک تا قۆناغی 8 گەیاندووە.
خەندان
