بۆ چی یانی ئەتلەتیکۆ دەیەوێت ڕیاڵ و کاڤانی بگەنە ڕێکەوتن

بۆ چی یانی ئەتلەتیکۆ دەیەوێت ڕیاڵ و کاڤانی بگەنە ڕێکەوتن
ڕۆژنامەی "دەیلی مەیڵ"ی ئینگلیزی ڕایگەیاندووە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید هیوای وایە یانەی ڕیاڵ مەدرید گرێبەست لەگەڵ ئەدیسۆن کاڤانی ئەنجامبدات و واز لە لویس سوارێز بهێنێت.

ئەتلەتیکۆ مەدرید دەیەوێت ڕیاڵ مەدرید کاڤانی بکرێت ، بۆ ئەوەی خۆیان هەووڵبدەن لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی بکرن بۆ یانەکەیان.

سوارێز دەیەوێت لە خولی ئینگلیزی بڕوات و یانەی لیڤەرپول جێبهێڵێت، بەرپرسانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید هەڵبژاردنی یەکەمیان لویس سوارێز دەبێت بۆ ئەوەی شوێنی ڕادامێل فالکاو بگرێتەوە لەهێڵی پێشەوی یانەکەیاندا و ئامادەن ٤٠ ملیۆن پاوەند بۆ کڕینی سوارێز خەرج بکەن.

ڕادامێل فالکاوی کۆڵۆمبی و هێرشبەری پێشوی ئەتلەتیکۆ مەدرید ڕوویکردە یانەی مۆناکۆی فەڕەنسییەوە بە بڕی 51 ملیۆن پاوەند ، ئەم بڕە پارەیەش بەدەست ئیدارەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە ماوە و دەتوانن هێرشبەرێکی بەهێزی پێبکڕن لە گواستنەوەی یاریزانەی داهاتوودا.



خەندان
Top