لە جامی عێراق زاخۆ لە ئەنباری بردەوە
لەمیانی یارییەكانی جامی یانەكانی عێراقی ، لە شاری زاخۆ لەسەر یاریگای بارزان بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە هەوادارانی وەرزشی لە یارییەكی بەهێزدا هەردوو یانەی زاخۆ و ئەنبار ڕووبەرووی یەكتری بوونەوە، بەر لەدەست پێكی یارییەكەش یاریزانانی یانەی ئەنبار بە ئاڵای پیرۆزی كوردستان هاتنە نێو یاریگاو دواتریش یارییەكە دەستی پێكرد، لەگێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی زاخۆ لەگەل فیكەی ناوبژیوانی یارییەكە توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و هێرشەكانیان بەردەوام بووبۆسەر گۆڵێ تیپی ئەنبار و لە خولەكەكانی 14و 15 یونس شوكر دوو گۆڵی بۆیانەی زاخۆ تۆماركرد، هەر چەندە یاریزانانی یانەی ئەنبار چەند هەولێكیان دا بۆتۆماركردنی گۆڵ بەڵام گشت هەوڵەكانیان بێ سوود بوو یارییەكەش لەم گێمە بەسەركەوتنی یانەی زاخۆ بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر بە كۆتایی هات، لەگێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی هەردوو یانە هەوڵی زۆریاندا بۆتۆماركردنی گۆڵ، یاریزانانی یانەی زاخۆ چەندین هێرشیان بردەسەرگۆڵی یانەی ئەنبار لەرێگای هەریەك لە یاریزانان یونس شوكر و رەجا رافع، لەبەرامبەریش یانەی ئەنبار چەند جارێك هەوڵی دا بۆتۆماركردنی گۆل بەڵام گشت هەوڵەكان بێ سوود بوو سەرئەنجامیش یارییەكە بەم ئەنجامە (2-0)گۆڵ بۆیانەی زاخۆ بەكۆتایی هات، بریاریش بوو یاری داهاتووی گەڕانەوە لە یاریگای ئەنبار بەرێوە بچێت، بەڵام بەهۆی خراپی بارودۆخی شارەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق یانەی ئەنبار لەسەر داوای خۆیانب ریاری ئەوەیاندا یاری گەڕانەوەشیان لەسەر یاریگای یانەی زاخۆ ئەنجام بدەن بەهۆی ئارامی سەقامگیری بارو دۆخی هەرێمی كوردستانی عێراق.
