بایرن میونخ بووه خاوه‌نی سێ نازناوه مێژووییه‌كه
له‌یاریی كۆتایی جامی ئه‌ڵمانیا هه‌ردوو یانه‌ی بایرن میونخ و شتوتگارت له‌یاریگای ئۆڵۆمپی به‌رلین به‌یه‌كگه‌یشتن، بایرن به‌راهێنه‌رایه‌تی یۆب هاینكس له‌گه‌ڵ بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه سێهه‌م نازناوی گه‌وره‌ی خسته ههگبهكهیانهوه و مێژوویه‌كی پرشنگداری بۆخۆی نووسیه‌وه.
له‌گێمی یه‌كه‌مدا بایرن به‌گۆڵێكی بێوه‌ڵام پێشكه‌وت كه تۆماس مۆله‌ر به‌لێدانی سزا له‌خوله‌كی 37 دا تۆماریكرد، له‌گێمی دووه‌مدا یاریزانانی بایرن میونخ به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئاسته باشه‌كه‌یان و ماریۆ گۆمێز له‌خوله‌كه‌كانی 48 و 61 دا دوو گۆڵی بۆ بایرن میونخ تۆماركرد.
له‌دوای ئه‌و گۆڵانه یاریزانانی شتوتگارت ریزه‌كانی خۆیان رێكخسته‌وه و چه‌ند هێرشێكی مه‌ترسیدارییان كرده سه‌رگۆڵی بایرن له‌خوله‌كه‌كانی 71 و 80 مارتن هانریك دوو گۆڵی بۆ شتوتگارت تۆماركرد و جیاوازییه‌كه‌ی بۆ گۆڵێك كه‌مكرده‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه نه‌بووه رێگر له‌به‌رده‌م یانه‌ی بایرن میونخ یارییه‌كه‌ی به‌سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ برده‌وه، به‌وه‌ش بایرن میونخ درێژه‌یدا به‌ژماره پێوانه‌ییه‌كه‌ی و بۆ جاری 16 یه‌م له‌مێژوویدا نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.
خه‌ندان
