مۆرینۆ ماڵئاوایی لە هاندەران دەکات
لە بەیانێکیدا کە سایتی ڕەسمی یانەی ڕیاڵ مەدرید بڵاویکردۆتەوە ، مۆرینۆ نوسیویەتی " هیوادارم سەرجەم ڕاهێنەرانی داهاتووی یانەی ریاڵ مەدرید سەرکەوتوو بن لەم یانەیەدا ، سوپاسی هاندەران دەکەم کە پاڵپشتیانکردووم.
مۆرینۆ نوسیویەتی " لە ماوەی ڕاهێنەرایەتیمدا ڕووبەڕوی چەندین ڕەخنە بوومەوە ، من ڕێز لەو ڕەخنانە دەگرم وهاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید بەردەوام لە دڵمدا دەبن.
بڕیارە ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدرید ڕووبەڕوی یانەی ئۆساسۆنە ببێتەوەو ئەمەش دواین یاری دەبێت بۆ مۆرینۆ لە هەفتەی 38 ی لالیگادا.
خەندان
