خولی ناوبژیوانانی نێودەوڵەتی لە پایتەخت كۆتایی هات

خولی ناوبژیوانانی نێودەوڵەتی لە پایتەخت كۆتایی هات
كارزان كانەبی

بەمەبەستی زیاتر گرنگی دان بەتواناكانی ناوبژیوانانی شارەكانی عێراقی لە هەردوو ئاستی نێودەوڵەتی وپلە یەكەكانی عێراقی ،یەكێتی تۆپی پێی جیهانی فیفا بە هاوكاری یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراق ویەكێـتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان و لقی هەولێری تۆپی پێی عێراقی لە شاری هەولێر بۆماوەی پێنج رۆژ ئەم خولەی بەهێزكردن ئەنجامدرا،كە لە خولەكەش 35 ناوبژیوانی شارەكانی عێراق بەشداریان تێدا كردبوو و یارییەكانیشی رۆژانە بە هەردوو شێوازی تیوری و پراكتیكی لە هۆڵی زەیتون و یاریگای شەهیدان لەلایەن مامۆستایانی وانە بێژی نێودەوڵەتی دەگوترایەوە، ئەم خولانەش ساڵانە وەكو بەرنامەی خۆیان ئەنجامی دەدەن،دوێنی چوارشەمەش خولەكە بەكۆتایی هات،لە خولەكەش ناوبژیوانی شارەكانی عێراق و كورسدتان بەشداربوون و سودێكی زۆریان لە خولەكە بینیی، ئەرسەلان قادر وانە بێژنەی نێودەوڵەتی لەسەر ئاستی جیهان لە هێزی جەستەیی ناوبژیوانان لە بارەی خولەكە گوتی ئەم خولابە زاخاوی مێشك ناودەبڕی ساڵانە لەرێگای فیفاوە ئەنجام دەدرێت،ساڵانە یەك خولی لەم جۆرە دەكرێتەوە و سودێكی زۆری هەبوو بۆسەرجەم ناوبژیوانانی نێودەوڵەتی بەهەردوو شێوازی تیۆری و پراكیتكی و سەرجەم ڕاهێنەرانیش سودێكی زۆریان ڵی بینیوە ، لەلایەن ۆخشیەوە نەجم عەبود لە یەكێتی تۆپی پێی عێراقی لە لێژنەی ناوبژیوانانی عێراقی گوتی" ئێمە وەكو یەكێتی تۆپی پێی عێراقی ساڵانە ئەم ۆجرە خولانە دەكەینەوە لەریگای یەكێـی ۆتپی پێی نێودەوڵەتی فیفاوە ، خولەكەش سودێكی زۆری هەیبوز ، هەلۆیش دەدەین ساڵانە ئەم جۆرە خولانە بەردەوامبێت بۆئەوەی ئاستی توانای ناوبژیوانانی كوردستان بەرو بكەینەوە و دواین زانیارییەكانی ناوبژیوانی بە ناوبژیوانان گوترایەوە هەوڵیش دەدەن كاری باش بكەین بۆناوبژیوانانی شارەكانی كوردستان ، دوێنی چوارشەمە دوای پێنج رۆژ لەبەردەوامی خولەكە كۆتایی بەسەركەتوبی.
Top