چواردە مەرج بۆ ئەوەی جامی کەنداوی22 لە بەسڕە ئەنجامبدرێت

چواردە مەرج بۆ ئەوەی جامی کەنداوی22 لە بەسڕە ئەنجامبدرێت
پارێزگاری بەسڕە ڕایگەیادووە یەکێتی کەنداو ، مەرجی هەیە بۆ ئەوەی جامی کەنداوی 22 لە ووڵاتی عێراق ئەنجامبدرێت.

جێگری پارێزگاری بەسڕە بەناوی " معین حەسەن"ڕایگەیاندووە لیژنەی ڕێکخەری ئەو جامە 14 مەرجیان هەیە بۆ ئەوەی جامی کەندا لە بەسڕەی عێراق ئەنجامبدرێت و نەگوازرێتەوە بۆ سعودییە و دەبێت مەرجەکانیش لە ماوەی 18 مانگدا ئەنجامبدرێن.

جێگری پارێزگاری ڕاشیگەیاندووە ، 10 مەرجی لیژنەکە لە شاری بەسڕەدا بوونی هەیە و ئەوەشی کە ماوەتەوە 4 مەرجە، ئەویش بە ئەنجامدەگەیەنن لەو ماوەیەی بۆی دیاری کراوە.

جیی ئاماژەیە پێشتر سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردبوویەوە کە جامی کەنداوی 22 لە شاری بەسڕە ئەنجامنادرێت بۆهۆی نا جێگیری بارودۆخی ئەمنی و دەگوازرێتەوە بۆ ووڵاتی سعودییە.




خەندان
Top