ئه‌و كه‌سه‌ی له‌پشت گرێبه‌سته‌كانی یانه‌ی مۆناكۆ-وه‌یه
خۆرخی مێندێشی پورتوگالی كهپیشهكهی بریتیه له‌به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی یاریزانان، ده‌سته شاراوه‌كه‌ی یانه‌ی مۆناكۆیه له‌ئه‌نجامدانی گرێبه‌سته‌كان و رۆڵێكی كاریگه‌ری بینینوه له‌رازی كردنی ئه‌و یاریزانانه‌ی روویان كردۆته یانه‌ی مۆناكۆ .
تا ئێستا مێندێش سه‌ركه‌وتووبوه له‌كۆتایی هێنان به‌گواستنه‌وه‌ی جواو مۆتینۆ و جایمس رۆدریگز (له‌یانه‌ی پۆرتۆ) و ریكاردۆ كارڤالیۆ (له‌یانه‌ی ریاڵ مه‌درید)، هه‌روه‌ها چه‌ند گرێبه‌ستێكی تریشی له‌به‌رده‌مدایه كه‌له‌سه‌ر لێواری ئیمزاكردندان له‌وانه گرێبه‌ستی فاڵكاو و ڤیكتۆر ڤاڵدێس.
یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین گرێبه‌سته‌كانی كهمێندێش ئه‌نجامی داوه بریتیه گواستنه‌وه‌ی خۆزیه مۆرینهۆ له‌یانه‌ی پۆرتۆوه بۆ یانه‌ی چێڵسی له‌ساڵی 2004 دا ئه‌ویش دوای به‌ده‌ستهێنانی نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌لایه‌ن سپێشه‌ڵ وه‌ن-ه‌وه.
سەرچاوە: Eurosportnews
خه‌ندان
