بە ڕەسمی : ئەبیداڵ یانەی بەرشلۆنە جێدەهێڵێت

بە ڕەسمی : ئەبیداڵ یانەی بەرشلۆنە جێدەهێڵێت
کەمێک پێش ئێستا و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ،ئیریک ئەبیداڵی یاریزانی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و هێڵی بەرگری یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ماڵئاوایی لە یانەی بەرشلۆنە کرد.

لە کۆنگرەکەدا ، ئەبیداڵ ووتی" سوپاسی ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە دەکەم و بڕیاری وازهێنانم داوە لە یانەکەمدا کە لە کۆتایی ئەم وەرزەبڕۆم.

ئەبیداڵ دەڵێت : لە یاریکردن بەردەوام دەبم و واز لە یاریکردنم ناهێنم ، نەخۆشییەکەم هیچ ڕێگری ناکات لە یاریکردنم.

ئەبیداڵ پێشتر ڕایگەیاندبوو ، چەند گرێبەستێکی پێگەیشتووە لەلایەن یانەکانی فەڕەنسا و قەتەڕیشەوە ، بەڵام پێدەچێت گریبەستەکانی فەڕەنسا قبوڵ بکات ، بۆ ئەوەی بانگهێشتبکرێتەو بۆ هەڵبژاردەی فەڕەنسا.


خەندان
Top