رۆما مــــــــــــــــــــــــــــاستەرز.. نادال و سیرینا بوونە پاڵەوان

رۆما مــــــــــــــــــــــــــــاستەرز.. نادال و سیرینا بوونە پاڵەوان
هەردوو یاریزانی ئیسپانی رافائیل نادال و كچەیاریزانی ئەمریكی سیرینا ویلیامز نازناوی پاڵەوانییەتیی رۆما ماستەرزیان لەیاری تێنسی سەر زەوی بەدەست هێنا لەسەر ئاستی پیاوان و ئافرەتاندا، لەیاریی كۆتایی پیاواندا كە یارییەكی كلاسیكی جیهانی بوو، یاریزانی ئیسپانی رافائیل نادال رووبەڕووی ئەستێرەی سویسری رۆجەر فیدرەر بۆوە، لەیارییەكەدا نادال ئاستێكی بەرزی پێشكەش كرد و بەئاسانی یارییەكەی بردەوە بەئەنجامی دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر، ئەنجامی كۆمەڵەكان (6-1، 6-3) بوو، ئەوە نازناوی 41مینە بۆ نادال لە ژیانی وەرزشیدا لەو كاتەی فیدرەر لەساڵی 2013 هیچ نازناوێكی بەدەست نەهێناوە، بەم نازناوە نادال هاتە پلەی چوارەمی پۆلێنكردنی باشترین یاریزانانی جیهان و فیدرەریش لە پلەی دووەم مایەوە .
لەیاریی كۆتایی ئافرەتانیشدا كچەیاریزانی ئەمریكی سیرینا ویلیامز لەبەرامبەر كچەیاریزانی بیلا روسیا ڤكتۆریا ئەزارینكا یاری كرد، سیرینا زۆر بەئاسانی یارییەكەی بردەوە بە ئەنجامی دوو كۆمەڵەی بێ بەرامبەر (6-1، 6-3) بوو، یارییەكەش 93 خولەكی خایاند و سیرینا شوێنی خۆی قایمتركرد لەپلەی یەكەمی پۆلینكاری باشترین كچە یاریزانانی جیهان .
Top