میسی: دەمەوێ لە بەرشلۆنە كۆتایی بەژیانی وەرزشیم بهێنم: بەڵام..
دەربارەی دۆڕاندنە گەورەكەی یانەی بەرشلۆنە بەرامبەر یانەی بایرەن میونیخ لە قۆناغی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا میسی دانی بەوەدانا كە بایرەن میونیخ باشتر یاریكرد و شایستەی سەركەوتن بوو، میسی گوتی: یارییەكەمان بەرامبەر بایرەن میونیخ زۆر زەحمەت بوو، ئەوان باشتربوون لەرووی خێرایی و توانای جەستەییەوە و شایستەی سەركەوتن بوون، تیپەكەمان لە هەندێك لەیارییەكان بەئاستێكی ناجێگیر یاریكرد و ماندووبوون بەیاریزانەكانمانەوە دیاربوو چونكە چەندین یاری بەهێزمان ئەنجامدا، بەڵام ئێمە نازناوی لیگامان بردەوە و ئێستا تەنها بیر لەوە دەكەینەوە بەباشترین شێوە خۆمان بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە بكەین و نازناوی زیاتر ببەینەوە .
شایانی باسە میسی لە سەردانەكەی بۆ وڵاتی قەتەر رێككەوتنێكی وەك دەزگای لیونیل میسی بۆ كاری خێرخوازی لەگەڵ كۆمپانیای ئۆریدۆ مۆركرد بۆ یارمەتیدانی منداڵە نەخۆشەكانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست .
