باشترینەكانی خولی فەرەنسا زلاتان باشترین یاریزانە

باشترینەكانی خولی فەرەنسا زلاتان باشترین یاریزانە
لە دوای تەواوبوونی یارییەكانی وەرزی 2012-2013 ی خولی یانەكانی فەرەنسا، یەكێتی یاریزانە پیشەگەرەكانی فەرەنسا ئاهەنگی ساڵانەی سازكرد بۆ دابەشكردنی خەڵاتەكانی باشترینەكانی خولی فەرەنسا، یاریزانانی یانەی پاریس سانت جێرمان پاڵەوانی خولی فەرەنسا كۆنترۆڵی زۆربەی خەڵاتەكانیان كرد، یاریزانی سویدی زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان و گۆڵكەری خولی فەرەنسا خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرگرت، هەروەها گۆڵچی یانەی پاریس سان جێرمان سالڤاتۆری سیریگۆ خەڵاتی باشترین گۆڵچی وەرگرت، یاریزان فلۆریات تۆفان لەیانەی باستیا خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی وەرگرت، هەردوو راهێنەر كارلۆ ئەنشلۆتی راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان و كریستۆف جاتیلی راهێنەری یانەی سانت ئیتیان خەڵاتی باشترین راهێنەریان بە هاوبەشی وەرگرت .
لەلایەكی دیكەوە پێكهاتەی نموونەیی ئەم وەرزەی خولی یانەكانی فەرەنسا راگەیەندرا كەبەم شێوەیە بوو :
گۆڵچی : سالڤاتۆری سیریگۆ (پاریس سان جێرمان)
بەرگری : كریستۆف جالی (پاریس سان جێرمان)، تیاگۆ سیلڤا (پاریس سان جێرمان)، نیكۆلا نكۆلۆ (مارسیلیا)، ماكسویل ئەندرادی (پاریس سان جێرمان)
ناوەراست : پلیس ماتویدی (پاریس سان جێرمان)، ماركۆ ڤیراتی (پاریس سان جێرمان)، ماتیۆ ڤالبوینا (مارسیلیا)، دیمتری باییت (لیل)
هێرشبەران : زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ (پاریس سان جێرمان)، پێیر ئۆبامیانگ (سانت ئیتیان)
Top