رزگار ئیسماعیلی پاڵەوانی بۆكسێنی جیهانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی

رزگار ئیسماعیلی پاڵەوانی بۆكسێنی جیهانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی
رێكخراوی گۆڵ بۆپەرە پێدانی وەرزش لە ژێر دروشمی (رزگار ئیسماعیلی پاڵەوانی كوردو پرۆڤیشناڵی بۆكسین لە باوەشی كوردستاندا) كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ پاڵەوانی جیهانی رزگار ئیسماعیلی بەڕێوەبرد كە ناوبراو لە پاڵەوانێتیی بۆكسێنی جیهانییە لە كێشی 81كگم، لە لەدەستپێكی كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەشدا سابیر ئەحمەد سەرۆكی رێكخراوی گۆڵ وتەیەكی پێشكەش كردو بەخێرهاتنی رزگار ئیسماعیلی پاڵەوانی جیهانی و میوانان ودەزگاكانی راگەیاندن كرد، دواتریش ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان وەكو رێكخراوی گۆڵ ئامانجیان زیاتر گرنگیدانە بە وەرزشوانان و بەردەوامیش دەبن لە بایەخدان بە چینی وەرزشكاران، دواتریش رزگار ئیسماعیل تیشكی خستە سەر قۆناغەكانی ژیانی یاری كردنی وەكو یاریزان و بڕینی قۆناغەكانی یاری كردن و چوونەنێو ژیانی پیشەگەریی دەركەوتنی وەكو بۆكسێنەرێكی فەرمی و باوەڕپێكراو كە خاوەنی مۆڵەتنامەی یاریكردنی (پرۆفیشناڵ)ی جیهانی بەبێ (كڵاودرێس) بۆ بردنەوەی پشتێنی تیتلە جۆراوجۆرەكانی جیهانی لە كێشی خۆیدا، هۆكاری گەڕانەوەشی بۆهەرێمی كوردستان بۆدەزگاكانی ڕاگەیاندن ئاشكرا كرد، بتوانێت پشتگیری و هاندانی و پەیدا كردنی سپۆنسەرە بۆئەوەی بتوانێت پشتێنی زێڕی جیهانی لە كێشی خۆیدا بەدەست بهێنێـت،لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەش بە شێوەی داتاشۆ چەندین وێنەی ئەم پاڵەوانە و گرتەی ڤیدیۆیی لەكاتی مەشق و ڕاهێنان و ژیانی تایبەتی خۆی پێشكەشی ئامادەبووان كرا، زاكرۆس نانەگەلی بەڕێوەبەری كۆنگرەكە داوای ئەوەی كرد كە سپۆنسەری رزگار بكرێت لە كوردستانەوە و یارمەتی و هاوكاری دارایی پێشكەش بەم یاریزانە بكرێت)دواتریش دەرگا لەبەردەم كەناڵەكانی ڕاگەیاندن واڵا كرا بۆئاڕاستە كردنی پرسیارەكانیان لە رزگار ئیسماعیلی پاڵەوان، لەلایەن خۆشیەوە یاریزانی ناوبراو وەڵامی سەرجەم دەزگا ڕاگەیاندنەكانی دایەوە، لە كۆتاییشدا رزگاری پاڵەوان ئەوەی خستە ڕوو كە بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی خۆی بۆ ئەوەی ببێتە پاڵەوانی جیهان لە ئێستاشدا لە ڕیزبەندی جیهانی لە یاری بۆكسێندا خاوەنی پلەی 476دایە لەكێشی 81كگم لە كۆی 916 بۆكسێنەر، ئەوەشی ڕاگەیاند ئەگەر سپۆنسەری بكرێت ئەوا یارییەكی جیهانی بۆكسێن دەهێنێتە كوردستان و خۆی كە خاوەنی سێ بڕوانامەی ڕاهێنەرییە لەگەڵ ڕاهێنەرەكەی ئامادەن ئەكادیمیایەك بۆ پێگەیاندنی بۆكسێنەر لە كوردستان بكەنەوە.
جێگای ئاماژە پێكردنە رزگار ئیسماعیلی لە دایكبووی ساڵی 1979 ی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستانە ئێستاش نیشتەجێی وڵاتی سویدە و خاوەنی چەندین ئەنجامی باشە لە سەر ئاستی جیهانی.
Top