دوای ئەوەی یانەی دهۆك بە لێدانی سزای یەكلاییكەرەوە لە جامی یەكێتی یانەكانی ئاسیا لەبەرامبەر یانەی كوێتی كوێتی خرایە دەرەوە لەم ناوەشدا چەندین دەنگۆ بڵاو بووەوە لە شەقامی وەرزشی عێراقی، كە گوایە یانەی دهۆك بەفەرمی فەجر ئیبراهیمی ڕاهێنەری بەڕەگەز سووری یانەكەی لە پۆستەكەی دوور خستۆتەوە هەرچەندە پێشتریش فەجر ئیبراهیم خۆی داوای دەست لە كاركێشانەوەی پێشكەشی دەستەی كارگێڕیی یانەی دهۆك كردبوو بۆ واز هێنانی لە پۆستەكەی، لەشوێنی ئەویش یانەی دهۆك پەیوەندیی بە ئەیوب ئۆدیشۆی ڕاهێنەری پێشووی یانەی هەولێر كردووە بۆئەوەی سەرپەرشتیی یانەی دهۆك بكات لە یارییەكانی خولی بژاردەی عێراقی، لە بارەی ئەگەری پەیوەندی پێوە كردنی یانەی دهۆك و بەردەوام بوون و یاخود دوورخستنەوەی لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی، سەعید ئەحمەد سەرۆكی یانەی دهۆك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی» ئەم هەواڵانە هەمووی دوورە لە ڕاستی،تاكو ئێستا ئێمە بەهیچ شێوەیەك پەیوەندیمان بە ڕاهێنەری شاری بەغدا ئەیوب ئۆدیشۆ نەكردووە و ئێمە رێزمان هەیە بۆڕاهێنەری ناوبراو، بەڵام ئێمە پەیوەستین بەو گرێبەستەی كە لەگەڵ ڕاهێنەری یانەكەمان فەجر ئیبراهیم هەمانەو ئێمە رێز لەو گرێبەستە دەگرین و بەردەوام دەبین لەگەڵ ڕاهێنەری ناوبراو ئەم جۆرە هەواڵانە لەوە سەرچاوە دەگرن كە ناحەزانی یانەی دهۆك دەیانەوێت بەهەر شێوەیەك بێت كێشە بخەنە نێو ریزەكانی یانەی دهۆك.