پێشمەرگەی هەولێریاریزانان پەڵكێش دەكات
بەمەبەستی بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی كوردستان لە وەزری داهاتوو و بەهێز كردنی ریزی پێك هاتەی یانەكەی و ڕكابەری كردنی یانەكانی تری خولی كوردستان بۆئەوەی بتوانن لە وەزری داهاتوو ئاست و ئەنجامێكی شایستەپێشكەش ، دەستەی كارگێری یانەی پێشمەرگەی هەولێر دوای ئەوەی لە وەزری ڕابردوو نەیتوانی ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنێ بۆیە لەسەرەتای ئەم وەرزە بۆبەهێز كردنی یانەكەی گرێبەستی لەگەڵ ڕاهێنەری بەتوانای شاری هەولێرسەمەد جەوهەر بە بڕی 30ملیۆن دینار مۆركرد بۆماوەی یەك وەزرە لە ئێستاشدا دەستەی كارگێری یانەكە گرێبەستی لەگەڵ چەند یاریزانێكی بەتوانا مۆركردوە بۆئەوەی لە وەرزی داهاتوو درێسی یانەی پێشمەرگەی هەولێر بپۆشن،لە ئێستاشدا گرێبەستیان لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان (هەردی مامەندو نێچیرڤان پاشا لە یانەی هەلۆی دەڤەری بارزان و ئەحمەدعیسا لە یانەی برایەتی )مۆركردوە بۆئەوەی ماوەی دوو وەرز لە ریزی یانەی پێشمەرگەی هەولێر یاری دەكەن،لە بارەی بڕی گرێبەستەكانیان نیهاد عادل سكرتێری یانەكە ئەوەی ئاشكرا كرد كەوا بڕی رگێبەستی هەریەك لە یاریزانان نێچیرڤان پاشا و ئەحمەد عیسا بڕی 18 ملیۆن دینارە و ئەوەی هەردی مامەندیش برەكەی 6ملیۆن دینارە، بریاریشە یانەی پێشمەرگەی هەولێر چەند گرێبەستی تریش مۆربكات لە وەرزی ئەمساڵ بۆئەوەی ئاستێكی شایستەپ ێشكەش بكات لە سەرەتای مانگی داهاتووش دەست بەمەشەقەكانیان دەكەنەوە لەسەر دەستی ڕاهێنەری نوێ یانەكە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
