به‌رگریكاره پیره‌كه‌ی ریاڵ مه‌درید بووه یاریزانی مۆناكۆ
كارڤالهۆی ته‌مه‌ن 35 ساڵ دوو وه‌رزی تا راده‌یه‌ك شكستخواردووی له‌یانه‌ی ریاڵ مه‌درید به‌سه‌ربرد و دوای كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌بێ به‌رامبه‌ر په‌یوه‌ندی ده‌كات به‌یانه‌ی مۆناكۆی فه‌ره‌نسیه‌وه.
گرێبه‌سته‌كه‌ی كارڤالهۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی مۆناكۆ بۆ ماوه‌ی وه‌ك وه‌رزه و پێده‌چێت دوای كۆتایی هاتنی گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ئه‌و یاریزانه له‌یاریگاكان دووربكه‌وێته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی زۆری ته‌مه‌ن و دابه‌زینی ئاستیه‌وه.
ریكاردۆ كارڤالهۆ پێشتر ماوه‌ی شه‌ش وه‌رز له‌یانه‌ی چێڵسی له‌نده‌نی بووه و 210 ی یاریی بۆ ئه‌و یانه‌یه ئه‌نجامداوه، له‌مانگی 8 ی 2010 دا له‌سه‌ر داوای خۆزیه مۆرینهۆ روویكرده یانه‌ی ریاڵ مه‌درید.
خه‌ندان
