به‌ره‌سمی: زێدان بووه به‌ڕێوه‌به‌ر له‌یانه‌ی ریاڵ مه‌درید
له‌لێدوانێكیدا بۆ رادیۆی كادێنا سێری ئیسپانی پێرێز رایگه‌یاند: تا ئێستا راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌مان ده‌ستنیشان نه‌كردووه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ئه‌ركی به‌ڕێوه‌به‌ری تۆپی پێی یانه‌كه‌مان به زه‌ینه‌دین زێدانی فه‌ره‌نسی سپارد.
هه‌روه‌ها پێرێز رایگه‌یاند: له‌مه‌ودوا زێدان سه‌په‌رشتی پرۆژه‌ی نوێی ریاڵ مه‌درید ده‌كات له‌تۆپی پێدا و هه‌فته‌ی داهاتوو بابه‌تی راهێنه‌ری داهاتووش یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه.
زێدان له‌نێوان ساڵانی 2001 بۆ 2006 له‌یانه‌ی ریاڵ مه‌درید یاریی كردووه و نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه به‌ده‌ستهێناوه و هه‌ر له‌و یانه‌یه‌ش ماڵئاوایی له‌تۆپی پێ كرد، دواتریش زێدان گه‌ڕایه‌وه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی راوێژكاری فلۆرێنتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌كه.
خه‌ندان
