رێكخەری گشتی ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر بەشداری لە بۆپـای لەندەنی دەكات
لەدرێژەی هەوڵ و كۆششەكانی ماراسۆنی هەولێری نێودەوڵەتی بۆ دروستكردنی پردی پەیوەندی لەگەڵ ماراسۆنی وڵاتانی جیهان، بەڕێز عەبدولستار عیسمەت رێكخەری گشتی ماراسۆنی هەولێر لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەشداری كرد لە چاودێریكردنی ركابەرییەكانی راكردنی 10 كیلۆمەتری كەناسراوە بە "بۆپــــــا"، كە بەشێوەیەكی ساڵانە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ئەنجام دەدرێت و بەهەزاران وەرزشوانی جیهانی بەشدار دەبن، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش بایەخێكی بەرچاوی پێدەدرێت.
رێكخەری گشتی ماراسۆنی هەولێر كە بەفەرمی بۆ ئەم چالاكییە جیهانییە بانگهێشت كرابوو، بەشێوەیەكی چالاكانە شانبەشانی ئەندامانی دەستەی باڵای ماراسۆنی هەولێر، هەوڵدەدات سوود لە ئەزموونی پێشكەوتووی وڵاتانی ئەوروپا وەربگرێت، بەو پێوەرەی ئەوروپییەكان ئەزموونێكی كەڵەكەبوویان هەیە لە بواری ئامادەكارییەكانی ماراســـــۆن و سەرجەم لایەنە لۆجستی و تەكنیكییەكانی.
لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ هەڵسورێنەرانی ئەم چالاكییە وەرزشیییەدا، لێژنەی رێكخەری بۆپا تەواوی ئامادەیی خۆیان بۆ پاڵپشتی كردنی ماراسۆنی نێودەوڵەتی هەولێر دووپاتكردەوە، كە لە 25ی مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو بە بەشداری دەیان وڵاتی جیهانی، لە پایتەختی هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت.
شایانی باسە 9000 وەرزشوان بەشداریان لەم چالاكییە وەرزشییەدا گرنگەدا كرد، كە بۆ یەكەمجارە نوێنەری ماراسۆنێكی كوردستان بە داوەتێكی فەرمی بەشداری تێدا دەكات.
