ڕاهێنەری تۆتنهام : پرسیاری ڕیاڵ مەدرید و گاریس بەیڵم لێ مەکەن
بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەکانی ئیسپانیا و ئینگلترا ، یانەی ڕیاڵ مەدرید هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی بتوانێت لە وەرزی داهاتوودا گارس بەیڵ بکاتە هێرشبەری خۆی.
بواسی ڕاهێنەری پێشووی یانەی چێڵسی لە کاتی ئامادەبوونیدا لە پێشبڕکێی فۆڕمۆلا ١ لە مۆناکۆ ، پەیامنێری ڕۆژنامەی مارکا پرسیاری پەیوەندی نێوان ڕیاڵ مەدرید وگاریس بەیڵی لێ دەکات ،بەڵام بواس لە وەڵامدا دەڵێت : نامەوێت هیچ شتێک بڵیم لەو بارەیەوە ، من لە ئێستادا تەنها بۆ پشوودانێک هاتووم و ئەمە یەکەم ڕۆژمە لە هاویندا کە پشوو بدەم ، داوای لێبوردن ئەکەم و لێدوان نادەم لەسەر ئەو پەیوەندییە.
گاریس بەیڵ توانی ببێتە باشترین یایزانی خولی پریمەرلیگ لە وەرزی ٢٠١٢-٢٠١٣ ، ئەمەش ای کرد سەرکەوێت بەسەر ڕۆبن ڤان پێرسی و لویس سوارێزدا.
دانێلی لیفی ، سەرۆکی یانەی تۆتنهام داوای بڕە پارەیەک دەکات لە پێناو دەستبەرداربوون لە بەیڵ کە زۆررینەی یانەکان توانای ئەو بڕەیان نیە ئەویش ٩٠ ملیۆن یۆرۆیە.
بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەی مارکا ، یانەی ڕیاڵ مەدرید بەردەوام لە هەوڵدایە و نرخی نوێ پێشکەشی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات ، کە دواین نرخی ٦٥ ملیۆن یۆرۆیە.
\
خەندان
