دور نیە هاینکس ببێتە ڕاهێنەری ریاڵ مەدرید
گەرچەندە لە ماوەی ڕابردوودا ، هاینکس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندبوو کە واز لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی دەهێنێت ، بەڵام پێ دەچێت لەو بڕیارەی پاشگەز بووبێتەوەوبەردەوام بێت لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی.
لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی " مارکا"ی مەدریدی، ئینرکی بەڕێوەبەری کارەکانی هاینکس دەڵیت : هاینکس دڵخۆشە بەوەی جارێکی تر بگەڕێتەوە بۆ نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ، ئەگەر پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید داوای لێبکات ئەوە پەیوەندی دەکات بە ریاڵ مەدریدەوە.
جێی باسە ، هاینکس پێشتر لە ڕیاڵ مەدرید بووەو توانیویەتی لەگەڵ ئەو یانە شاهانەییدا لە ساڵی 1998 دا نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان بەدەستبهێنێت ، لە ئێستاشدا یانەی ڕیاڵ مەدرید تاکە یانەیە کە زۆرترین نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکانی بەدەستهێناوە.
خەندان
