ڕاستی ڕۆشتنی فیداڵ بۆ ڕیاڵ مەدرید

ڕاستی ڕۆشتنی فیداڵ بۆ ڕیاڵ مەدرید
ڕۆژنامەی " توتۆ سپۆرت"ی ئیتاڵی هەواڵیکی بڵاوکردۆتەوە و سەبارەت بە ڕاستی ڕۆشتنی فیداڵ دەکات بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.

بە پێی هەواڵی ئەو ڕۆژنامە ئیتاڵییە ، یانەی یۆڤانتۆس ڕەتیکردۆتەوە فیداڵ ڕووبکاتە یانەی ریاڵ مەدرید ، یا گۆڕینەوەیەک لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید ئەنجامبدات ئەویش فیداڵ ڕووبکاتە ریاڵ مەدریدەوەو هیگواین ڕووبکاتە یۆڤانتۆس.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی نوسیویەتی " پێشتر یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بری 40 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی یانەی یۆڤانتۆس کردبوو بۆ گواستنەوەی فیداڵ لە وەرزی داهاتوودا ،بەڵام یانەی یۆڤانتۆس ڕەتیکردەوە.

لە ئێستاشدا یانەی یۆڤانتۆس دەیەوێت گریبەستی فیداڵ نوێبکاتەوە تاکوو ساڵی 2017 و هەروەها گرێبەستێکی نوێ ئیمزا بکەن کە بڕی موچەی فیداڵی تێدا زیادکراوە.

یانەی یۆڤانتۆس بە هەموو شێوەیەک هەوڵدەدات پارێزگاری لە فیداڵ بکات و هیگواینیش لە ڕیاڵ مەدرید بکڕیت ، یانەی ریاڵ مەدریدیش هەوڵدەدات گۆڕینەوە بکات لە نێوان هیگواین و فیداڵدا.


خەندان
Top