ڕۆژنامه‌ی مارکای ئيسپانی بڵاوی کرده‌وه ياريزان گاريس بهيڵی ياريزانی لاوی يانه‌ی تۆتنهامی ئينگليزی نزيکه لهپهيوهندی کردنی به‌يانه‌ی ڕياڵ مه‌دريدی ئيسپانی، له‌وباره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه کردووه زێدان لهگفتوگۆدايه له‌گه‌ڵ ئه‌و ياريزانه دهيهوهێت به‌هه‌ر نرخێک بێت بيهێنێته ڕيزه‌کانی يانه‌ی مێره‌نگی، زێدانی فه‌ڕه‌نسی زياتر له‌جارێک ڕايگه‌ياندووه سه‌رسامه به‌ئاستی گاريس به‌يڵ بۆيه له‌گه‌ڵ شێوازی ياری کردنی ڕياڵ مه‌دريد گونجاوه‌و ده‌بێته پاڵپشتييهکی به‌هێز بۆ ئه‌و يانه‌يه له‌گه‌ڵ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕۆژی شه‌ممه زێدان لهوێمبڵی بوو وه‌کو هانده‌رێک له‌ياری کۆتايی خولی يانه پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا به‌ڵام زۆرێک له‌ڕۆژنامه‌کان باسيان له‌وه کرد بۆ گفتوگۆ کردن هاتووه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی يانه‌ی تۆتنهام و چاوی به به‌يڵ که‌وتووه، ڕه‌نگه له‌چه‌ند ڕۆژ ی داهاتوودا تۆتنهام و زێدان بکه‌ونه ڕێکه‌وتن و ئه‌و ياريزانه لاوه بگوازرێته‌وه بۆ ڕيزه‌کانی يانه‌ی شاهانه .